کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پاژک پەیامێکی بۆ رسواکردنی پلانگێرییەکە و بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا بڵاو کردەوە
کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک بە دروشمی 'ئێستا کاتی گۆرانکاری و ئازادییە، تۆش هەڵسەرە سەر پێ' پەیامێکی بۆ یەکگرتنی ئازادی ژنان، رسواکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات و بەشداریکردن لە چالاکییەکاندا بڵاو کردەوە. -
کەرکوک: گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات بەڕێوە چوو
لە شاری کەرکوک لەلایەن 'کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان' گردبوونەوەیەک ئەنجامدارا بۆ شەرمەزار کردنی پلانگێری ١٥ی شوبات. -
نەپەگە:هێڵی قارەمانیەتی خۆبەختکردن، پلانگێرییەکە لەناو دەبات
ناوەندی پاراستنی گەل پلانگێری ١٥ی شوباتی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، بە رێگای ستراتیجی، شێواز و تەکتیکی سەردەمی نوێ، گەریلاکانی هەپەگە، بۆ ئەوەی کۆتایی بە پلانگێرێیە نیودەوڵەتییەکە بهێنن، بە بڕوا و سووربوون و بە رۆحی خۆبەختکردنەوە، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن. -
خەلیل خەمگین: هونەرمەند پێویستە هاواربۆ یەکریزی بکات
خەلیل خەمگین هونەرمەندی گۆرانیبێژی باکوری کوردستان بانگەشەی یەکێتی نەتەوەیی کورد دەکات و ڕەخنەی توند لە سیاسەتمەداران دەگرێت. -
لە ئیدر فەرماندەیەکى سوپای تورک کوژرا
گەریلاکانى هەپەگە لە ناوچەى باشان لە پارێزگای ئیدر لە دژی سەربازانى بنکەى ئایدنلار چالاکیی قەناسیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٢ سەرباز کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەى بنکە سەربازییەکە بوو. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی گەریلای لە خواکورک بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێێ هێزەکانى گەریلای لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خواکورک بڵاوکردەوە. -
"گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور بەردەوام بێت کارەسات ڕودەدات"
ماوەی ٧ مانگە گەمارۆی توند لەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی هەیە. لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان، حکومەتی هەرێمی کوردستان وشیار دەکەنەوە لە ئەگەری کارەسات. -
لە وان ١٧ کەس دەستگرکران
هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورک لە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە وان و ناوچەکانى دەورووبەریدا ١٧ هاووڵاتی و سیاسەتمەداری کوردیان دەستگیرکرد. -
کەجەکە: ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەیە کورد سەدەیەکی تریش تێکبشکێنن
دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوەیە کورد سەدەیەکی تریش تێکبشکێنن و بۆ یەکێتی نەتەوەیی بانگەوازێکی ئاڕاستەی هەموو پارچەکانی کوردستان کرد. -
لە وان ٤ سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکران
لە وان ٤ سیاسەتمەداری کورد کە ١٠ شوبات ئازادکرابوون، جارێکیتر دەستگیرکران. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
لە ناوچەی بێلانجوگی ڕوحا یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین ڕۆبۆسکی لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە کۆڵانەکانی ئامەد ئاڵایان هەڵواسی
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید نۆمان ئامەد بۆ شەرمەزاکردنی پیلانگێڕی لە ژمارەیەکی زۆر کۆڵانی ئامەد ئاڵایان هەڵواسی. -
جوودی سەردەم گەریلای هەپەگە: ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین
لە شاخە ئازادەکان جوودی سەردەم گەریلای هەپەگە لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند، "ئێمە بە بڕیارەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و بە بەرخۆدان سەردەکەوین." -
گەریلاکانی یەژاستار نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نووسی
گەریلاکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات نامەیان بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نووسی. -
جوودی: هێرشی داگیرکەری بەردەوامی پیلانگێڕیە
لالەشین چوودی فەرماندە لە یەژاستار ڕایگەیاند، هێرشی سەر باکووری سوریا بەردەوامی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتە. -
داگیرکەران دەیانەوێت لە رێگەى بەنداوەکانیانەوە کوردستان وشک بکەن
کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە هەمیشە چاوی لەسەر بووە و لە کێبڕکێدابوون بۆ تاڵانکردنى سامان و کانزاکان و سەرچاوەکانى کوردستان. ئێستاش خەریکە قەیرانی دەستکردی ئاو بۆ کوردستان دروست دەکەن و کوردستان لە ژێر هەڕەشەى وشکبوون و بە بیابان بووندایە. -
لە ئاگری ٥ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیی دەوڵەتى تورکدا لە ئاگری ٥ کەس دەستگیرکران. -
ئاڤێستا: ئاکەپە پرۆژەى پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە
"کێ ئاکەپەی هێنایە سەر دەسەڵات؟ لە بنەڕەتدا ئاکەپە پرۆژەی پیلانگێڕییەکە. ئەو هێزانەى پیلانگێڕییان ئەنجامدا متمانەیان بە ئاکەپەدا و ئاکەپەیان دروستکرد. پرۆژەى بەردەوامیدانە بە پیلانگێڕی". -
دیسان تیرۆری دەوڵەتی ئاکەپە، لە موش ٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیر کران
لە ناوچەی گمگمی شاری مووشی باکوری کوردستان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپەدا، ٣ کەس لە ئەندامانی هەدەپە دەستگیر کران. -
کەجەکە: تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین!
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بارودۆخی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاواز بووە. تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کوردان لە یەک جیاواز نین. -
پۆلیسی تورک چەکی خستە سەر سەری منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ
پۆلیسی تورک لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و چەکیان خستە سەر سەری منداڵێکى تەمەن ٣ ساڵ. -
'لەسەر هێڵی ژیانی ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین'
گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، ئاماژەیان بە گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد. -
کاڵکان: دەست بە هەڵمەتێکى بەرفراوان دەکەین
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە وتی، لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى و گۆشەگیری دەست بە هەڵمەتێکى بەرفراوانی بەرخودان دەکەن و لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا بە شێوازی بەرچاو و خوڵقێنەر کار دەکەن. -
قەدەغەکاریی سیستماتیک و ملهوڕانەى دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ بەردەوامە
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریى هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ راگەیاند و ئەو قەدەغەکارییە بە پاساوی "ناوچەی ئەمنیى تایبەت" بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت. -
شەنگالیانی کەمپەکانی باشوور لە دۆخێکی خرابدان
کوردانی شەنگال کە لەدوای فەرمانی ٢٠١٤ لە کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێبوون، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ناو دۆخیکی خرابدا دەژین. یەکێک لەو کەمپانەش کەمپی قادیای دهۆکە.