کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: لە جولەمێرگ و بەدلیس ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە جولەمێرگ و برادۆست لەدژی سوپای ترکیا چالاکییان ئەنجامداوە، هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا ژماریکی زۆر لەسەربازانی سوپای تورکیا کوژران. -
هەپەگە ناسنامەى ٤ گەریلاى شەهیدی بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى ٤ى گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە شەڕەکانی ٧ و ١٣ى حوزەیراندا لە ئامەد ژیانیان لە دەستدابوو. -
کەنەکە بەڵگەى ستراتیژیى یەکێتیى نەتەوەیى کوردستانى بڵاوکردەوە
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەڵگەى ستراتیژیى یەکێتیى نەتەوەیى کوردستانى بڵاوکردەوە. -
کەنەکە: ئامانجی بنەڕەتیى هێرشەکانى تورکیا بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستانە
کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) راگەیاند، ئامانجى بنەڕەتیى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان بۆ لەناوبردنى دەستکەوتەکانى گەلی کوردستانە. راشیگەیاند، بێدەنگیى حکومەتى هەرێم و هەندێک لایەنى سیاسیى باشووری کوردستان جێگاى نیگەرانییە. -
په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێم: توركیا قه‌ندیلی كردووه‌ته كوشتارگه‌ی هاووڵاتییانى مەدەنی
سلار مەحمود، په‌رله‌مانتاری په‌رمانی باشووری كوردستان دەڵێت: توركیا قه‌ندیلی كردووەته كوشتاره‌گه‌ی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه. هه‌روەها جه‌خت له‌و ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و دۆسیه‌یە ده‌به‌نه په‌رله‌مانی ئەوروپا. -
ئەوانەی دەنگیان بە ئاکەپە دابوو، لێى دووردەکەونەوە و دەنگ بە هەدەپە دەدەن
باشاران پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئێلح رایگەیاند، هاوپەیمانیی ئەردۆغان لەگەل مەهەپە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی کورد دروست بووە و بە بەردەوامی سووکایەتی بە شکۆی گەلی کورد دەکەن. وتیشی، ئەوانەى دەنگیان بە ئاکەپە دابوو، ئیتر دەنگ بە هەدەپە دەدەن. -
لە سێرت و جۆلەمێرگ چالاکى ئەنجام دران
لە چالاکییەکانى جۆلەمێرگ و سێرت دا سەربازێکى تورکیا کوژراوە و ٨ سەربازی تریش برینداربوون. -
قەرەیلان: هاتن بۆ قەندیل کارێکى ئاسان نییە
موراد قەرەیلان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى پەکەکە رایگەیاند، هەڕەشەکانى ئەردۆغان بۆ سەر قەندیل وەک پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت. قەرەیلان راشیگەیاند "ئەگەر ئەردۆغان شەرەفی هەیە ئەوا دێت بۆ قەندیل. هاتن بۆ قەندیل ئاسان نییە". -
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ڕاگرتنی له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی ده‌كات
كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو كه زیندانیی سیاسیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی به‌بێ ده‌نگی له‌سێداره ده‌ده‌ن. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هۆشداری دا و داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد بڕیاری له‌سێداره‌دانی حوسێن په‌ناهی ڕابگرێت. -
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌هۆی دوایین هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه. -
فەرماندەیەکی هەپەگە: رێگا بە تورکیا نادەین لە باشوورى کوردستاندا پێشڕەوى بکات
ئامەد مەلازگرد ئەندامى ئەنجوومەنى فەرماندەیى هەپەگە رایگەیاند، رێگا نادەن دەوڵەتى تورکیا لە باشوورى کوردستان پێشڕەوى بکات. راشیگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە. -
کاروانێکى تر لە چالاکوانانى باشووری کوردستان دەچنە قەندیل
کاروانێکى تر لە چالاکوانانى شار و شارۆچکەکانى باشووری کوردستان، کە لە ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکان پێکهاتوون، بۆ ئیدانەکردنى هێرشە داگیرکارییەکانى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن. -
کۆدار: گەریلایەکمان لە بۆسەیەکى پاسداران‌دا لە مەریوان شەهید بوو
کۆمیتەى شەهیدانی کۆدار رایگەیاند، جیهان ئازاد گەریلای یەرەکە رۆژی ٩ى حوزەیران لە بۆسەیەکى سوپاى پاسداران لە شاری مەریوان دا شەهید بووە. -
ئیدری شارى گەلان پشتیوانى پارتى گەلان، هەدەپەپە
هەدەپە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٥دا رێژەى ٥٦.٧٣ و ٥٣ هەزار و ٨٤٤ دەنگ و هەر ٢ کورسییەکەى پەرلەمانى لە ئیدر بە دەستهێنابوو. هەدەپە ئێستاش دەیەوێت پاڵێوراوەکانی د.حەبیب ئەکسیک و کزناز تورکەلیى ئازەری دیسانەوە ژمارەى پێوانەیى تۆمار بکەنەوە. -
هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری تورکیا لە هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی هاوڵاتیانی تورکیا و باکووری کوردستان لە هەریهک لە کۆنسوڵخانەكانی تورکیا لە بەغدا و هه‌ولێر، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان. وا بڕیارە تا کاتژمێر ٩ی ئه‌مشه‌و پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بەردەوام بێت. -
چارەنووسی تەرمەکان دیار نییە و بنەماڵەکانیش هەڵوێستیان وەرگرتووە
چارەنووسی ئەو تەرمانە دیار نییە، کە لە گۆڕستانی خەرزان دەرهێنراون. بنەماڵەی موزەیەن گۆردەمیر، کە هیچیان لەبارەى چارەنووسى تەرمەکانەوە دەست نەکەوتوە هەڵوێستیان وەرگرتووە. بنەماڵەکە دەڵێن "لەکام ئاییندا ستەمێکی بەم شێوەیە رەوایە". -
فازل شه‌نیاشار كه باوك و ٢ برای له پرسووس له لایه‌ن ئاكه‌په تێرۆر كرابوون، ده‌ستگیر كرا
فازل شه‌نیاشار هاوڵاتیی شارۆچكه‌ی پرسووسی سه‌ر به ڕوحا كه ١٤ی حوزه‌یران باوك و ٢ برای له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی ئاكه‌په كوژران و خۆیشی بریندار كرا، ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی بەستای ئاشکرا کرد
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد، کە ڕۆژی ٨ ی حوزەیران لە ناوچەی بەستا-ی سەر بە شرنەخ شەهیدبوون. -
هه‌په‌گه: له شه‌ڕی ئامه‌د و جۆله‌مێرگ ٢٠ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له جۆله‌مێرگ ١٦ سه‌رباز و له ئامه‌دیش ٤ سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراون. ڕاشیگه‌یاند، گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه له سێرت شه‌هید بووه. -
ئه‌نگین: هێرشی توركیا له دژی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووره
قاسم ئه‌نگین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، ئامانجی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا گه‌ریلا نییه، به‌ڵكو ئامانج داگیركردنی هه‌موو باشووری كوردستانه و هێرشیش بۆ سه‌ر ته‌واوی باشووره. -
ئەندامانی بەرەی نیشتیمانیی بەرەو قەندیل بەڕێدەکەون
بەرەی نیشتیمانیی لە دژی هێرشی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا، سبەینێ لەگەڵ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان 'کەنەکە'، سەردانی قەندیل دەکەن. -
سوپاى تورکیا لە جودی دەستى بە ئۆپراسیۆن کرد
سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى جودی لە پارێزگاى شرنەخ دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد. -
بەهەشتى سەر زەوی؛ خواکورک
ناوچەى شەهید بێریتان لە بەردەمماندایە. لایەکی هێشتا بە بەفر داپۆشراوە و لایەکی تریشی لە زووەوە بووە بە ڕەنگی بەهار ڕازاوەتەوە. نە من دەتوانم باسی ئەو جوانییە بکەم و کەسێکیشم نەبینی بتوانێت وەسفی ئەو جوانییە بکات و لێى تێبگات. -
گروپێک گەنجى ئینتەرناسیۆنالیست خۆیان دەکەنە قەڵغانی زیندوو لە دژی هێرشى تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان
گروپێک گەنجی ئینتەرناسیۆناڵ ڕوویان کردە باشووری کوردستان تاوەکو خۆیان بکەنە قەڵغانی زیندوو لە دژی داگیرکاریى دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و داواش لە ئازادیخوازانى دونیا دەکەن، بەرامبەر داگیرکەریی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بێدەنەگ نەبن. -
گەلی باشووری کوردستان:ئێمە لە دەوڵەتی تورکیا ناترسین
هاووڵاتیانی باشووری کوردستان لە هەنبەر بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە سەرخاکی باشووری کوردستان ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا و وتیان: " ئێمە لە دەوڵەتی تورکیا ناترسین، خاکی خۆمان بەرنادەین."