جیهان
دوایین ھەواڵ
-
کوردستانیان لە ٦ وڵات و ١٦ شار خۆپیشاندانیان بۆ عەفرین ئەنجامدا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوامن لە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین. بۆ ئەوەش لە ١٥ شاری ئەورووپا و شارى تۆرنتۆى کەنەدا چوونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
پارتی سۆسیالیستی ئەوروپا: دەبێت تورکیا لە خاکی عەفرین بچێتە دەرەوە
پارتی سۆسیالیستی ئەوروپا داوای لەحکومەتی تورکیا کرد کە شەڕ لە عەفرین ڕاوەستێنێت و سوپاکەی لە عەفرین بکشێتەوە -
لە باشوری ئەفریقاوە ھەتا ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا کۆمەڵکوژی عەفرین شەرمەزار کرا
لە باشوری ئەفریقاوە ھەتا ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، لە زۆربەی شارو پایتەختی وەڵاتان، ھێرشە دوژمنکارییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەرعەفرین ئیدانە کرا. -
ڕووسیا بە بنەمای (مامەڵەی ھاوشێوە) ٢٣ دێبلۆماتکاری بەریتانی لە وەڵاتەکەی دەردەکات
ئەمڕۆ شەممە١٧ مارس ٢٠١٨، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەھەمان شێوەی مامەڵەی بەریتانیا لەگەڵ دێبلۆماتکارەکانمان مامەڵە دەکەین و٢٣ دێبلۆماتکاری بەریتانی لە ووڵاتەکەمان دەردەکەین. -
ڕێکخراوی یونسێف: له عەفرین منداڵان دەکوژرێن
ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی شاری عەفرین و دەوروبەری، دەیان منداڵ کوژراون و داواشی کرد دەستبهجێ ھێرشەکانی سەر عەفرین بوەستێنرێن. -
جیهان ٢٤ی مارس بۆ عهفرین ڕێپێوان دهكات
بۆ پشتیوانیی عهفرین كهمپینێكی نێونهتهوهیی دهستپێدهكات. كهسایهتییهناودارهكانی جیهان كۆردیناسیۆنێكیان دروستكرد بهو ئامانجهی ٢٤ی مارس له تهواوی جیهان ڕێپێوان بۆ عهفرین بهڕێوهبچێت. -
ئەمریکا؛ بانگەشەکانی چاوش ئۆغڵوی لەسەرمینبچ بەدرۆ خستەوە
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانی کرد، کە لەگەل حکومەتی تورکیا لە سەرمینبج هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە وئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو ئاگربەستەی سووریا عەفرینیش دەگرێتەوە. -
یهپهگه ناسنامهی شهڕڤانێكی شههیدی خهڵكی ئهمهریكای ئاشكرا كرد
یهپهگه ناسنامهی شهڕڤانێكی ئهمهریكی ئاشكرا كرد كه دوای ماوهیهكی درێژ له بهرخۆدان و تێكۆشان له شۆڕشی ڕۆژئاوادا، شههید بووه. -
پهرلهمانی ئهورووپا داوا له توركیا دهكات له عهفرین بكشێتهوه
پڕۆژهبڕیاری پهرلهمانی ئهورووپا دهربارهی هێرشهكانی توركیا لهسهر عهفرین پهسهند كرا و داوا له توركیا كرا له عهفرین بكشێتهوه. -
هاوکاری دیپلۆماتکاران و میتی تورکیا بۆ ڕفاندنی هاووڵاتیێک لە سویسرا
دیپلۆماتەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە وەڵاتی سویسرا کاردەکەن لە لەیەن حکومەتی تورکیاوە ئەرکدارکراووەن کە لەگەڵ دەزگەی هەواڵگری میت کار بکەن. -
لە پاریس لەسەر دۆزی کورد دادگاییکردنی تورکیا دەستی پێکرد
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دادگای هەمیشەیی خەڵک، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داون، یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی تورکیا دەستپێکرد. -
کوردستانیان لە بەردەم بارەگاى ناتۆ لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان بۆ عەفرین ئەنجامدا
کوردستانیان لە شارى مونستاى ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین تاوەکو بەردەم بارەگاى ناتۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. گەلی کورد و دۆستەکانیان هێرشەکانى سوپاى داگیرکەرى تورکیایان بۆ سەر عەفرین شەرمەزارکرد. -
ڕاگەیاندنی پارتی چەپی ئەڵمانیا لەبارەی یادی نەورۆزی شاری ھانۆڤەرەوە
جێگری ھاوسەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە)، توبیاس فلوگەر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری ڕێگەپێدانی کردنەوەی یادی نەورۆزی لەلایەن دادگای دەستوری وڵاتەکەیەوە دەربڕی. -
گەنجانی سویسرا لە بەردەم وەزارەتى دەرەوەى حکومەتەکەیاندا بۆ عەفرین چالاکییان ئەنجامدا
لەبەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی سویسرادا، ژمارەیەک گەنج چالاکییان بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی سڤیلی عەفرین ئەنجامدا و لە دەسەڵاتدارانی وەڵاتەکەیان پرسی "ئیوە چی بۆ عەفرین دەکەن؟". -
خۆپیشاندانى کوردستانیانى ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین بەردەوامە
کوردستانیانى دانیشتوى ١٠ شاری ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنى بۆردومانی ناوەندى عەفرین لەلایەن سوپاى تورکیاوە، کە بووە هۆى شەهیدبوون و برینداربوونى چەندین هاووڵاتى، رژانە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
بەریتانیا پەیوەندییهكانی لەگەڵ ڕووسیا ههڵپهسارد و ٢٣ دیبلۆماتكاری دهركرد
حکوومەتی بەریتانیا تا كاتی یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ههوڵدان بۆ کوشتنی سیخووڕێك، پەیوەندییه دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ھەڵپەسارد و ٢٣ دیبلۆماتكاری ڕووسیاشی له وهڵاتهكهی دهركرد. -
کوردانی دانیشتوی ڕووسیا هێرشەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد
کوردانی دانیشتووی پلانتێنوڤ وئازینکیێ-ی ڕووسیا دەژین لە چالاکییکدا هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد. -
ئەمریکا: لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین نیگەرانین
دەوڵەتی ئەمریکا لە جێی ئەوەی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین هەڵوێستێکی ڕوون بنوێنێت، تەنها بە وتنی "جێگەی نیگەرانییە" و "کاریگەریی لەسەر شەڕ دژی بە داعش دەبێت" دووپات کردەوە. -
ستیڤن هاوکینگ فیزیاناسی ناودار کۆچی دوایی کرد
ستیڤن هاوکینگ فیزیاناسی ناوداری جیهان لە تەمەنی ٧٦ ساڵی دا کۆجی دوایی کرد. -
پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی عەفرین و ١٠٧ کەسى لێ دەستگیر و بریندارکردن
لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو خۆپیشاندەرانە، کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکادا لە پاریس کۆبووبوونەوە. -
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا چۆن لە تورکیا و کورد دەڕوانێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕیک تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی لە سەر کار لادا و مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا-سی ئای ئەی، لە جێی دانا. -
فەڕەنسا لە سەر عەفرین بە توندی ڕەخنەی لە تورکیا گرت
جان ئیف لویدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: تورکیا ھیچ پاساوێکێ بۆ ھێرشکردنە سەر عەفرین نییە. -
ترهمپ، وهزیری دهرهوهی له كار دوورخستهوه و بهڕێوهبهری CIAی له شوێنی دانا
دۆناڵد ترهمپ-ی سهرۆكی ئهمهریكا، ڕیكس تیلهرسن-ی وهزیری دهرهوهی له كارهكهی دوورخستهوه و له شوێنی ئهو بهڕێوهبهری CIAی ئهركدار كرد. -
لە ڕووسیا وئەڵمانیا هێرشەکانی سەر عەفرین شەرمەزارکرا
هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین لە شارەکانی، تامبۆڤ-ی ڕووسیا وشاری گۆپێنگێنی ئەڵمانیا، شەرمەزارکرا. -
لە ١١ شارى ئەڵمانیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین بەڕێوەچو
لە چەندین شارى وڵاتى ئەڵمانیا هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانى تورکیاى داگیرکەریان بۆ سەر عەفرین ئیدانەکرد و پشتیوانیان لە بەرخۆدانى سەردەم-ی عەفرین کرد.