ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بنەماڵەی شەنیاشار چوونە سەردانی یەکێتیی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیا
ئامینە شەنیاشار سەردانی بارەگای گشتی یەکێتیی ژووری بیناسازان و ئەندازیارانی تورکیای کرد، پرسی: "بۆچی کوڕەکەم لە زیندانە؟". -
مایکڵ ڕۆبن: بارزانی لە ئەنقەرە وەک سواڵکەرێک ڕەفتار دەکات
نوسەر و لێکۆڵەر، مایکڵ ڕۆبن، لە دوایین وتاریدا ڕەخنە لە بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: کاتێک تورکیا هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمدا دەکوژن بارزانی بێدەنگە، لە ئەنقەرە وەک سواڵکەرێک مامەڵە دەکات. -
"ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن"
لە ساڵڕۆژی دانانی قەیومەکان لە شارە گەورەکانی باکووری کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنقەرە ئەنجامدرا و تێیدا ڕاگەیەندرا، "ئەوانەی بە قەیوم دانراون، لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە لادەبرێن، ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد تێکبشکێنن". -
دایکانی شەممە بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران
ژمارەیەک لە دایکانی شەممە و چالاکوانان، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی ھەفتانەیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای ئیستەنبوڵ کۆبوونەوە، بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکران. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە مێرسین چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە شەھید ئێریش چراڤ لە مێرسین، ماڵی ھاوکار و داردەستێکی دەوڵەتی تورکیان سووتاند. -
'فاشیزم بابەتێکە کە تەواو نەبووە و نەگەیشتووەتە کۆتایی'
ئۆزگور سەڤگی ئۆرال لە کتێبەکەیدا بە ناوی برینەکانمان قووڵن- گۆڕەپانی بیرکردنەوە و کۆنیالیزمی ئافازی ئاماژەی بەوەکردووە کە فاشیزم بابەتێک نییە کە گەیشتبێتە کۆتایی و لە بارەی نمونەکانی فاشیزم لە تورکیا و فەرەنسا لێکۆڵینەوە دەکات. -
لە فرایبۆرگ سەکۆی ئازادی دانرا
گەنجان لە فرایبۆرگ سەکۆیان دانا و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە. -
یوکسەکداغ: ئەم دادگایە کەرەستەی ئەشکەنجەی دەسەڵاتە
هاوسەرۆکی گشتی پێشووتری هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێ بە دەستەی دادگای گوت: "ئێوە کەرەستەی ئەشکەنجەی دەسەڵاتن"، دادگا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی زیندانییەکەی. -
"بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی، تێکۆشان مەزنتر بکەن"
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی، ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی ٦ مانگی لە ١٩ گرتووخانەی هەرێمی مەڕمەڕە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، ڕەوشی گشتی گرتووخانەکان گرێدراوە بە ڕەوشی گۆشەگیری ئیمراڵییەوە. -
پشتگیری پارێزەران بۆ بنەماڵەی شەنیاشار ڕێگەی لێ گیرا
پارێزەران بۆ پشتیوانی بنەماڵەی شەنیاشار چوونە بەردەم وەزارەتی داد، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگەیان لێ گیرا. -
دۆخی تەندروستی ئەو زیندانییەیی جەڵتەی دڵ لێدابوو، لەمەترسیدایە
دۆخی تەندروستی یڵماز ئۆزالپ، کە دوو هەفتە لەمەوبەر جەڵتەی دڵ لێیدابوو، لەمەترسیدایە. -
چالایان: گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە وڵاتەکەدا بووە بە سیستەم
جانان چالایان، هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، "ئەو گۆشەگیریەیی لە ئیمرالی دەستیپێکرد و بە هەموو زیندانەکاندا بڵاوبووەوە، لەم وڵاتەدا گۆڕاوە بۆ سیستەمێک". -
بنهماڵهكان بهمهبهستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكهش كرد
بنهماڵهی ڕێبهری گهلی كورد، عهبدوڵا ئۆجالان و بنهماڵهی سێ زیندانی دیكهی ئیمراڵی، بهمهبهستی دیدار، جارێكی دیكه داواكاریان پێشكهش كرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئانتاڵیا چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەران ئەنگین سینجەر سەر بە هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ئانتاڵیا چالاکییەکی سابۆتاژیان لە دژی کارگەیەکی "پشتیوانانی دەسەڵاتی فاشیست" ئەنجامداوە. -
لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ٢٠ چالاکوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی "ژن،ژیان، ئازادی"، لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ٢٠ هاوڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون. هەروەها هەڕەشە لە کەسوکاری گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانەکەش کراوە کە هیچ جۆرە ناڕەزایەتییەک دەرنەبڕن. -
لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە بوونەتە هۆی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ
دەریاچەی ورمێ بەرەو وشکبوونی تەواوەتی دەچێت و دەوڵەتی ئێرانیش لەوبارەوە بە کەمتەرخەمی تۆمەتبار دەکرێت، هاوکات ژمارەیەک لە پارێزەران، سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەن کە لەپشت ئەو کارەساتە ژینگەییەوەن. -
گەنجان بە یاری ئاگرین ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن
گەنجان لە ئەدەنە بە یاری ئاگرین ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن. -
شەهید ئاڤێستا تێکۆشین لە تۆرینۆ یادکرایەوە
لە شاری تۆرینۆ، بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی، مەراسیمێک بۆ شەهید ئاڤێستا تێکۆشین بەڕێوەچوو کە لە مانگی حوزەیران شەهید بوو. نوسەر لاورا شرادەر، بۆ یادکردنەوەی شەهید، هەڵبەستێکی ئەحمەد هەردی خوێندەوە. -
هەدەپە ڕاپۆرتی "ئیدارەی هەرێمیی ئازادی ژن و ڕژێمی قەیوم" بڵاودەکاتەوە
لیژنەی ئیدارە هەرێمییەکانی هەدەپە لە ڕاپۆرتی "ئیدارەی هەرێمیی ئازادی ژن و ڕژێمی قەیوم"، ئاماژەی کرد بە چالاکییەکانی بواری ژنان و "ئەو وێرانکارییانەی لە دووەمین قۆناغی دانانی قەیومەکان پێکهاتووە". -
وەزیر داخوازی چاوپێکەوتنی بنەماڵەی شەنیاشاری ڕەتکردەوە
وەزیری داد، داخوازی چاوپێکەوتنی ئامینە شەنیاشاری ڕەتکردەوە کە لەپێناو ماڵباتە کوژراوەکەی بەرخۆدان دەکات. -
یەکێک لەو کەسانەی لە ئامەد دەستگیرکران، خرایە زیندان
لەو کەسانەی لە ١٤ ی ئاب دەستگیرکران، بەردان چ. خرایە زیندان و ئەوانیتر ئازادکران. -
پارێزهران بهمهبهستی ئەنجامدانی دیدار لهگهڵ ڕێبهری گهلی كورد داواكارییان پێشكهش كرد
پارێزهرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئهوهی بتوانن چاویان به موهكیلهكانیان بكهوێت، کە ماوەی ٢٩ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەربگیرێت، داواكارییهكی نوێیان پێشكهش كرد. -
ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە لە ئەدەنە گیرا
ئەندامی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە لە ئەدەنە، ڤیسیل ئیلەری کە لە ئەدەنە دەستگیرکرا، خرایە زیندان. -
ناڕەزایەتی دەربارەی دەستگیرکردنەکانی جولەمێرگ
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، ئۆپەراسیۆنێکی دەستگیرکردنیان لە جولەمێرگ دەست پێ کرد و ٢٦ کەس دەستگیرکران، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، ئونور دوشونمەز دووپاتی کردەوە، دەستگیردنەکان بە ئامانجی تاوانبارکردن ئەنجامدراون. -
"گۆشەگیری تۆڵەکردنەوەی ١٥ ی ئابە"
هاوسەرۆکی (CDK-Ge)، محەمەد لەتیف چەلەبی لە چالاکی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: "٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەرێتیمان نییە، ئەمە شتێکی نامرۆییە و دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە".