ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە عوسمانیە کەسێک لەسەر هەڵپەڕکێ زیندانی کرا
لە عوسمانیە ٥ کەس بە پاساوی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لە عوسمانیە لەسەر مۆسیقای کوردی هەڵپەڕکێیان کردووە دەستبەسەرکران، یەک لەوان بە ناوی هیڤدا قارەمان زیندانی کرد. -
گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد لە سیدنی شەرمەزارکرا
گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
ژمارە نوێی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بڵاوکرایەوە
گۆڤاری ستێرکی گەنجان کە مانگانە بۆ گەنجانی وڵاتپارێز و ئەنتەرناسیۆنالیستی نیشتەجێی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە، ئەم مانگە بە درووشمی "١٥ ی ئاب ڕۆحی سەرکەوتنە" بڵاوبوویەوە. -
لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق درووشمی "بمرێ خیانەت"بەرزکرایەوە
لەسەر بانگەوازی هاوبەشی مەجلیسی دەست-دان و ناڤ-بەرلین لەبەردەم کونسوڵخانەی عێراق دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و خیانەتی پەدەکە چالاکی ئەنجامدرا. -
لە فرانکفۆرت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری فرانکفۆرت چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا. -
لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن دەستی پێ کرد
بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی وی، لە شاری ژنێڤی سویسرا چالاکی دانیشتنی ٢ ڕۆژه دەستی پێ کرد. -
کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی ئەوروپا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکەی بەغدا
کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی ئەوروپا بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بڕیارەکەی بەغدا دەربارەی قەدەغەکردنی پادێ و گوتی: "ڕەنگە بتوانن بە فەرمی پادێ قەدەغە بکەن، بەڵام جڤاکی ئێزدی ئازادیخواز مۆدێلی جڤاکی دیموکراتیک دەپارێزێت". -
ڕاپۆرتی لقی ئەزمیری ئۆهەدە: گۆشەگیری لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە
کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئەزمیری ئۆهەدە ڕاپۆرتێکی دەربارەی پێشێلکارییەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ تا مانگی حوزەیران لە زیندانەکانی هەرێمی ئەگێ ئاشکرا کرد. -
'دەوڵەتی تورک دەستکەوتەکانی کورد دەکاتە ئامانج'
ڤەرین سۆنمەز باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات و ئەوەی خستەڕوو کە کورد وەک گەلێکی خۆڕاگر و سیاسی دەتوانێت لە دژی ئەو سیاسەتانە بوەستێتەوە. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری بەرزکرایەوە
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە ٤١ مانگە هیچ هەواڵێکیان نازانرێت، پاڕێزەران داواکارییان بەرزکردەوە. -
بەغدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ حزبی کوردی
لەکاتێکدا داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی عێراق بەردەوامە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سێ حزبی کوردی. -
د. ڕۆلف گۆسنەر: دەوڵەتی تورک لە ئیمرالی یاسا جێبەجێ ناکات
د. گۆسنەر ڕایگەیاند کە سی پی تی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی ئیمرالی بە شێوەیەکی گونجاو هەڵناسەنگێنێت و داوای لە سی پی تی کرد هەنگاوێکی جددی بنێت و بە شێوەیەکی بێلایەنانە بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی گۆشەگیری بکات. -
لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا چالاکییەکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا
لەسەر بانگەوازی ناڤ-بەرلین و ئەنجومەنی ژنانی دەست-دان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە چالاکیەک شەرمەزارکران. -
لە بێرن گۆشەگیری و هێرشی سەراپاگیر شەرمەزارکرا
لە بێرنی پایتەختی سویسرا دژی گۆشەگیری ڕەها کە ٤١ مانگە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، وە هێرشی داگیرکاری و هێرش بۆ سەر چاندی کوردی، چالاکی ئەنجامدرا. -
لە گراز دژی گۆشەگیری دانیشتن ئەنجامدرا
لە شاری گرازی نەمسا بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا. -
لە لیماسۆل دژی گۆشەگیری چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
مەجلیسی گەلی کوردی قوبرس لەبەردەم شارەوانی لیماسۆل بۆ تیشک خستنەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژەی دەست پێ کرد. -
لە داوینینگ ستریت دژی گۆشەگیری ڕەها چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
مەجلیسی گەلی لەندەن دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ چالاکی دانیشتنی دەست پێ کرد. -
لە ئەدەنە و ئەزمیر و مێرسین چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بەردەوامە
خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە چەند شارێک چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. -
جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان دامەزراندنی خۆی راگەیاند
جەنگاوەرانی ئاگر و ڕۆژێ ژنان لە جۆلەمێرگ، وان، ئەرزرۆم و ئەستەنبوڵ بە ئەنجامدانی ڕیزە چالاکیەک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. -
لە شتوتگارت یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەرزڕاگیرا
ئەو ئێزدیانەی لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژکران، لە شتوتگارت یادیان بەرزڕاگیرا. لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەرخودانی هێزە کوردییەکان کرا. -
لە شڕناخ و جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆن دەستی پێکرد
سوپای داگیرکەری تورک لە دەشت و ناوچەکانی ئەلکێی شڕناخ و جۆلەمێرگ ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد -
لە قوبرس قڕکردنی ئێزدییەکان شەرمەزارکرا
لە لیماسۆل بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی کورد و دەسپێشخەریی ژنان، قڕکردنی ئێزدییەکان لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. -
لە سیدنی قوربانیانی قڕکردنی شەنگال یادکرانەوە
لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی شاری سیدنی ئوسترالیا قوربانیانی قڕکردنی شەنگال یادکرانەوە. -
قوربانیانی قڕکردنی ئێزدی لە دارمشتاد یادکرانەوە
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی ئێزدییەکان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، لە دارمشتاد چالاکییەک ئەنجامدرا. -
لە دۆرتموند هێرشەکان دژی چاندی کوردی شەرمەزارکرا
لە دۆرتموند بە چالاکییەک هێرشەکان دژی چاندی کوردی شەرمەزارکرا.