ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە پاریس گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا
لە گەڕەکی گار دێ ڤیلێنوڤ-سانت-جۆرج لە پاریس گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. -
هێرشە داگیرکارییەکان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکران
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە و بێدەنگی نێونەتەوەیی لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرا. -
باقرخان لە هەرێمی ئاگرەکە: ئەمە کۆمەڵکوژی DEDAŞ ـە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان سەردانی هەرێمی ئاگرەکەی کرد و گوتی: "ئەو شتانەی لە گوندەکە ڕوویاندا، کۆمەڵکوژی DEDAŞ ـە". -
لەبەردەم کونسوڵخانەی سڕبیا لە بەرلین چالاکی بۆ پیرئۆغلو ئەنجامدرا
لەسەر بانگەوازی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و ئەدەگەبە، بۆ دەرچوونی ئەجەوید پیرئۆغلو لە سڕبیا، لەبەردەم کونسوڵخانەی سڕبیا لە بەرلین چالاکی ئەنجامدرا. -
چالاکییەکان دژی گۆشەگیری بەردەوامە: لە ئیمراڵی تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت!
لە چالاکییەکان کە بە داخوازی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە" ئەنجام دەدرێن، دەستنیشان کرا لە ئیمراڵی تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت و بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش دژی گۆشەگیری. -
٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپێنرا
بەهۆی لێدوانێکی پێشووی، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپێنرا. -
١٠ سەرۆک عەشیرەتی تر ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری
١٠ سەرۆک عەشیرەتی تر بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هەبوونی سوپا لە باشووری کوردستان و عێراق. -
تەرمی گەریلا ئێرباک پاش ٤ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
تەرمی گەریلای هەپەگە عوسمان ئێرباک کە ساڵی ٢٠٢٠ لە بەدلیس لە شەڕێکدا شەهید بوو، پاش ٤ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. -
ڕووی شاراوەی پەدەکە و بارزانییەکان: دەستدرێژی و کوشتنی ژنان
ناوی بارزانییەکان کە لەسەر نەخشەڕێژکردنی گەلی باشووری کوردستان لە سەر جەستەی ژنان، سەرکووتکردنی کاردانەوەکان و هاوکاریکردنی دووژمنان "دەوڵەتۆچکەیەکی بنەماڵەی"یان دامەزراندووە؛ لەگەڵ چەندین دەستدرێژی، کوشتنی ژنان، ڕفاندندا فایلە شارراوەکانیان بڵاودەبێتەوە. -
کەنەکە: پێویستە هەموو کەسێک لە دژی داگیرکارییەکان پارێزگاری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکات
کەنەکە بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دوای لە هەموو کەسێک کرد پارێزگاری لە بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات. -
دەم پارتی: پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەرکی هەموومانە
دەم پارتی سڵاوی ئاراستەی شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد و وتی: "بێدەنگی بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا تاوانە. پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەرکی هەموومانە." -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان لێ نازانرێت، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
ئەشکەجەدەرێکی تورک بەشدارە لە دانیشتنی کۆمیتەی دژە ئەشکەنجەی نەتەوەیەکگرتووەکان!
دانیشتنی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە. بە ناوی شاندی دەڵەتی تورکەوە ئەشکەنجەدەر ڕوشتو یلماز بەشداری دانیشتنەکە بوو. -
پارێزەران بەمەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەشکرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
سەپاندنی سزای زیندان بە سەر ٢٤ سیاسەتمەداری کورد پەسەند کرا
دادگای باڵای تورک ئەو سزایانەی پەسەند کرد کە لە دۆسیەی "کەجەکە گەڤەر"دا بەسەر ٢٤ سیاسەتمەداردا سەپێندرابوون. -
پارێزەر بیلمەز: وەزارەتی داد درۆ دەکات، بۆ نکۆڵی لە گۆشەگیری پاساو دادەتاشێت
ئەندامی نوسینگەی یاسایی سەدە پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز، باسی لەوەکرد، کە کاربەدەستانی وەزارەتی داد درۆ دەکەن و وتی، "هەوڵ دەدرێت قسەی ناڕاست ودوور لە لۆژیک داتاشن و لە رێگەی سزاوە نکۆڵی ە گۆشەگیری دەکەن". -
فرات: گۆشەگیری بەردەوامی رق و نەفرەتی مێژوویی دەوڵەتی تورکە لە کوردە
سەرۆکی پێشووی شارەوانی خنوس و یەک لە نەوەکانی شێخ سەعیدی پیران، حەسەن بەسری فرات رایگەیاند، گۆشەگیری بەردەوامی نەفرەت و رقی مێژوویی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە رێبەرانی کوردە. -
لە ئەسینا چالاکی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن، ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ئەنجامدرا
کوردستانیان بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" کۆبوونەوە، دووپاتیان کردەوە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و دژی سەپاندنی سازش، بەردەوام دەبن لە چالاکی. -
لە کۆڵن هێرشی داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بە هاوکاری پەدەکە، لە کۆڵن بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. -
تەڤ-چاند لە فەرەنساوە بانگەوازی کرد: بەشداری چالاکییەکانی ٢٠ ی تەمموز ببن!
ئەندامانی تەڤ-چاندی فەرەنسا بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداری ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی ٢٠ ی تەمموزی ڕۆژی شەممە بکەن کە لە چەند شارێکی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت. -
گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەڕژێنە گۆڕەپانەکان
گەنجان لە ٢٠ ی تەمموز لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
ئێشکگری لە ئەزمیر: تێکۆشان مەزن دەکەین
ئێشکگری لە ئەزمیر دژی دەستبەسەراگرتن ١٤ ڕۆژە بەردەوامە. -
لە ستراسبۆرگ بانگەواز لە کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی و دادگای مافەکانی مرۆڤ کرا: مەبنە هاوبەشی تاوانی
لە ستراسبۆرگ داخوازی سازشی دەوڵەتی تورک بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و بانگەوازیان لە دامەزراوە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان کرا: "مەبنە هاوبەشی تاوانی گۆشەگیری". -
چالاکوانانی ژنێڤ: ناتوانن بە گۆشەگیری ڕامانبهێنن
چالاکییەکەی ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، تێیدا گوترا "پێویستە سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا دەست لە بێدەنگی خۆیان هەڵبگرن کە دەچێتە خزمەتی قڕکردنی کوردانەوە، هەروەها گوێ لە دەنگی ملیۆنان کورد بگرن". -
وەڵامی تورکیا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی "ئیمراڵی": گۆشەگیری نییە، قەدەغە هەیە!
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەشکەنجە مائیدە نائۆکۆ دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی پرسیاری لە شاندی تورک کرد، شاندی تورک کە نەیتوانی وەڵامێکی یاسایی بداتەوە، گوتی: "گۆشەگیری نییە، قەدەغە هەیە".