ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
تەرمی گەریلای هەپەگە کایا، پاش ٦ ساڵ ڕادەستکرا
گەریلای هەپەگە مەعسوم کایا لە ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمی شەرناخ لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوو. تەرمەکەی پاش ٦ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. -
نەتەوە یەکگرتووەکان کە گۆشەگیری ئیمراڵی کردە ڕۆژەڤی خۆی، داوای بەرگری لە تورکیا کرد
ڕاپۆرتدەری تایبەت مائیدە نائۆکۆ لە دانیشتنی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد. تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و لەم بارەیەوە داوای بەرگری لە تورکیا کرد. -
کۆماو: سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و هەڕەشەکرن بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵناکەین
کۆماو پەیوەست بە سیاستی ئاژاوەگێڕی و هەڕەشەکردن کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەیدەبات، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و وتی: "ئەم سیاسەتە هەم لەدژی مافەکانی مرۆڤە، هەم لەدژی یاسایە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵناکەین" -
گۆشەگیری ئیمراڵی لە رۆژەڤی میدیای قوبرسدایە
ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لوکاس فورلارس گۆشەگیری ئیمراڵی بردە ناو میدیای قوبرس. لە میدیای قوبرسدا پرسی گۆشەگیری بوو بە مانشێت. -
لە هێلبرۆن شەهیدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە
لە هێلبرۆن بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەجەشە بە چالاکییەک شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە. -
لە بەرلین لەبەردەم بینای ARD چالاکی ئەنجامدرا
ئەندامانی تەجەشە و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای دامەزراوەی میدیایی ARD چالاکی نافەرمانیی مەدەنییان ئەنجامدا. -
مەراڵ دەنیش بەشتاش لەسەر کورسی پەرلەمان، زیندانی ئیمراڵی بە "دۆزەخ" ناساند
پەرلەمانتاری دەم پارتی مەراڵ دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند زیندانی ئیمراڵی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدا ڕاگیراوە، هاوشێوەی دۆزەخ دیزاین کراوە. -
دانیشتنی قادر ساکا لە هامبۆرگ بەڕێوەچوو
دانیشتنی وڵاتپارێزی کورد قادر ساکا کە لە زیندانی داماتۆری هامبۆرگ زیندانیکراوە، بەڕێوەچوو. -
هیچ زانیاریەک لەبارەی وریشە مورادی نازانرێت کە لەلایەن ئێرانەوە گیراوە
دەوڵەتی ئێران ڕێگە نادات بنەماڵە و پارێزەران سەردانی ئەندامی کژار وریشە مورادی بکەن و مانگێک زیاترە هیچ هەواڵێکی نییە. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: ئەوەی دەمانگەیەنێت بە سەرکەوتن، نەریتی بەرخۆدانە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری پەیامیدا "ئێمە فیگەری ڕۆحی یەنیکاپیمان ڕەتکردەوە، لەپاڵ گەل وەستاین، چارەسەر ڕێگەی سێیەمە". -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن لە ئیستەنبوڵ ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە
لە ئیستەنبوڵ ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٣٥ ڕۆژە بەردەوامە. -
شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە هێلسینگبۆرگ یادکرانەوە
لە هێلسینگبۆرگ شەهیدانی ١٤ ی تەمموز بە مەراسیمێک یادکرانەوە. -
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران
خزمی زیندانیان لە چوارچێوەی چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە و گوتیان: "بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتی شەڕ لە کوردستان، داوای کۆتایی هێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری دەکەین". -
دەم پارتی: پێویستە دەستبەجێ لەبارەی ئیمراڵییەوە لێدوان بدرێت
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند لە ئیمراڵی تاوانی دژی مرۆڤایەتی دەکرێت، بانگەوازی لە وەزارەتی داد و وەزارەتی تەندروستی کرد پەیوەست بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تری ئیمراڵی لێدوان بدەن. -
مەجلیسی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی ٩ زیندانیان کرد
مەجلیسی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی ئەو ٩ کەسەیان کرد کە لە گوندی بلەخشێی ناوچەی کەرجەوس گیران. -
شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە ئانتوەرپ یادکرانەوە
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری ئانتوەرپی بەلجیکا بە چالاکیەک شەهیدانی ١٤ی تەمموز یادکرانەوە. -
لە لەندەن و لیڤەرپوول بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز یادکرانەوە
شەهیدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ ی تەمموز لە لەندەن و لیڤەرپوول بە چالاکی جەماوەری یادکرانەوە، لە چالاکییەکان گوترا: "فاشیزم و خیانەت و داگیرکەر شکست دەهێنن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت". -
شەهیدانی ١٤ ی تەمموز لە پاریس یادکرانەوە: گەریلاکانی ئازادی بە ڕۆحی کەمالەکان بەرخۆدان دەکەن
شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە پاریس یادکرانەوە، زوبەیر ئایدار لە یادەکەدا داوای لە هەمووان کرد بە بەرپرسیارێتی ١٤ ی تەمموزەوە نزیکی هەڵمەتی ئازادی ببنەوە، سڵاوی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد کە بەم ڕۆحەوە بەرخۆدان دەکەن. -
یادکردنەوە لە ئەوروپا: شەهیدانی ١٤ ی تەمموز ئایندەمان ڕووناک دەکەنەوە
لە یادکردنەوەکانی ئەوروپا دووپاتکرایەوە پێویستە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز تێکۆشان دژی هێرشەکانی قڕکردن مەزن بکرێت، گوترا: "ئەم گەلە بەرخۆدەران لەبیرناکات، ئەو خیانەتکارانەش لەبیرناکات کە وڵاتەکەمانیان داوە بە داگیرکەران". -
بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز لە یەریڤان یادکرانەوە
بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان بە کۆبوونەوەیەک یادکرانەوە. -
سەرخۆشی موراد میرزا بە مەراسیمێک کۆتایی هات
خێمەی سەرەخۆشی ڕۆژنامەوان موراد میرزا ئیبراهیم لەبەردەم ماڵەکەیان لە شەنگال لە ڕۆژی سێیەمدا بە مەراسیمێک کۆتایی هات. لە مەراسیمەکەدا پەیامی مەزنکردنی تێکۆشان درا. -
لەبەردەم زیندانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا
لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ، چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پێداگری خزمی زیندانیان دژی گۆشەگیری دەستنیشانکرا. پەیامی "هەتا هەڵگرتنی گۆشەگیری، تێکۆشان بەردەوام دەبێت". -
ئەرشیفی چاپەمەنی ئازاد لەسەر میدیای دیجیتاڵە
ئەرشیفی چاپەمەنی ئازاد لەسەر میدیای دیجیتاڵ کرایەوە. -
دەم پارتی: خاوەنداری لە میراتی شکۆمەندی ١٤ی تەمووز دەکەین
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی خۆڕاگرانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووزی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "خاوەنداری لەو میراتە شکۆمەندە دەکەین و بەڵێن دەدەین کە لەئێستا بەدواوەش درێژە بە تێکۆشان بدەین".