ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بە هەزاران کەس روویان کردە بەنداوی تشرین
لە تەبقا، رەقا و جزیرەوە بە هەزاران کەس روویان کردووەتە بەنداوی تشرین، کە ودەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری چڕ کردووەتەوە. -
کەجەدەکە- ئەوروپا بانگەوازی بەشداری لە ڕێپێوانی پاریس کرد
کەجەدەکە-ئەورروپا بە دروشمی 'بکوژ دیارە بۆچی فەرەنسا بێدەنگە؟' بانگەوازی بەشداربوونی لە ڕێپێوانی گار دو نۆردی پاریس کرد. -
چالاکوانانی ئێشکگری ئازادی: لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبینەوە
ئەندامانی پەیەدە لە هەفتەی ٦٥٥دا ئێشکگریی ئازادییان بەڕێوەبرد و دەسنیشانیانکرد ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەدا بانگوازییان بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرد. -
بۆ کردنەوەی دەروازەی خابوور بەڕووی بنەماڵەی جیهان و نازم داشتان هەڵمەتی هاشتاگ دەستی پێکرد
بەمەبەستی فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری خابوور لە پێش ئەو شاندەی لە سیاسەتمەداران و بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین پێک دێت، چالاکوانان لە کوردستان و تورکیا هەڵمەتێکی هاشتاگیان دەستپێکرد. -
کۆن-مەد بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە لە ١١ی کانوونی دووەم بڕژێنە گۆڕەپانەکان
کۆن-مەد بەبۆنەی کۆمەڵکووژی پاریس ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە لە ١١ی کانوونی دووەم بڕژێنە گۆڕەپانەکان. -
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و ئەربەکان کۆتایی هات
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و پارتی یەنیدەن ڕەفا کۆتایی هات. ئەندامی شاندەکە، ئۆندەر گوتی: "کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو. گەیشتینە کۆتایی ئەم ماراسۆنە". -
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ فاتح ئەربەکان کۆدەبێتەوە
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورک لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی یەنیدەن ڕەفا، فاتح ئەربەکان کۆبووەوە. -
"ئەگەر دیدارێکی نوێ لە ئیمراڵی ئەنجام بدرێت، ئەوا ئەحمەد تورک بەشدار دەبێت"
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەڤا ڕایگەیاند، ئەگەر دیدارێکی تر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت، ئەوا ئەحمەد تورکیش بەشدار دەبێت. -
کۆبوونەوەی دەم پارتی و جەهەپە کۆتایی هات
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل کۆبوونەوە، ئۆزەل ڕایگەیاند هاوکار دەبێت و پێویستە هەنگاوی دیموکراتیک و یاسایی بنرێت. -
پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەران ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، دیسانەوە داواکارییان پێشکەش کرد. -
شاندی ئیمراڵی سەردانی پارتی دەڤای کرد
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە دوای دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بەردەوامە لەسەردانکردنی پارتە سیاسیەکان، لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی دەڤا عەلی باباجان کۆبووەوە. -
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی تورکیای کرد
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید سەردانی تورکیای کرد. -
مەسرور بارزانی لە ئەنقەرەیە
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێمی فیدڕاڵی کوردستان مەسرور بارزانی، بە مەبەستی دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە. -
دیداری شاندی ئیمراڵی و ئۆزگور ئۆزەل دەستیپێکرد
دیداری نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل دەستیپێکرد. -
ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە ئیدی هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالان بگۆڕێت
وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ بۆ کردنەوەی ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیک بانگەوازی بەرپرسیارێتی یەکسان لە هەمووان دەکات، گوتی: "پێویستە هەلومەرجی گونجاو بۆ بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێنرێت، تاوەکو ئەم دەرفەتە مێژووییە بەردەوام بێت". -
شەهیدانی پاریس لە برێمەن یادکرانەوە
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا بۆ یادکردنەوەی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز و ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل کە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢ لە پاریس شەهیدکران، چالاکی ئەنجامدرا. -
سری سورەیا ئۆندەر: ئێمە ئاشتی بنیات دەنێین
لە شاندی ئیمراڵی، سری سوەریا ئۆندەر پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی سەعادەت ڕایگەیاند پێکەوە ئاشتی بنیات دەنێن، گوتی: "ئاشتی زیانی بۆ کەس نابێت". -
شەهیدانی پاریس یادکرانەوە: تێکۆشانی ئەوان سەردەکەوێت
بۆ ئەو کەسانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پاریس شەهیدکران، لە ستۆکهۆڵم مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت. -
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی گەیشتە ناوەندی گشتی پارتی سەعادەت
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکەپە، سەردانی سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت مەحمود ئاریکانیان کرد. -
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و ئاکەپە کۆتایهات
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و گرووپی پەڕلەمانی ئاکەپە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان کۆتایهات. -
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکەپە لە پەرلەمان کۆدەبێتەوە
شاندی ئیمراڵیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ فراکسیۆنی پەرلەمانی ئاکەپەی دەسەڵاتدار کۆدەبێتەوە. -
ئۆندەر: سەردانی دەمیرتاش دەکەین و دواتر ڕاگەیاندراوێکی بەرفراوان دەدەین
سری سورەیا ئۆندەر یەک لە ئەندامانی شاندەکەی دەم پارتی لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ داودئۆغلۆدا وتی، "کاتێک سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشمان کرد، ئەوکات ڕاگەیاندراوێکی بەرفراوان دەدەین." -
تولای حاتەمئۆگیولاری: هەوڵەکانمان لەپێناو ئاشتییەکی شکۆمەندانەیە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمئۆگیولاری رایەگیاند، "کەس ناتوانێت کە پێداگری و وتەکانمان لە پێناو ئاشتی پێچەوانە بکاتەوە. سەرجەم هەوڵەکانمان بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانەیە". -
دیداری نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و داودئۆغڵو دەستیپێکرد
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکانی بۆلای پارتە سیاسیەکان، لەگەڵ سەرۆکی گشتیی پارتی گەلەجەک ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە. -
جەدەکە-فە بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی ١١ی کانونی دووەم لە پاریس بانگەوازی راگەیاند
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆلات بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژیەکەی پاریس، پاراستنی رۆژئاوا، بەهێزکردنی دەستی رێبەر ئاپۆ بانگەوازی کرد کە هەمووان بە شێوەیەکی بەهێز بەشداری لە خۆپیشاندان وچالاکیەکاندا بکەن.