ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ئەردال: لەپێناو ژیانی ژنان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن
ئەندامی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز ئاسیا ئەردال داوای کرد هەمووان لە پێناوی ژیانی ئازاد و رەنجی ژنان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن. -
ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار داوای دەستبەجێ ئازادکردنی عەزیمە ئارسون-ی کرد
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، پارتی (پەدەکە) لە بارودۆخ و چارەنووسی عەزیمە ئارسون بەرپرسیارە و داوای کرد، عەزیمە ئارسون دەستبەجێ ئازاد بکرێت. -
لە مانگی نیساندا لە تورکیا ٢١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون
بەگوێرەی ئاماری کەجەدەپە، لە مانگی نیساندا لە تورکیا٢١ ژن کوژراون و ٢٣ ژنیش بە شیوەیەکی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە. -
لە ئێران ١ی ئایار لەلایەن ژنانەوە پیرۆز کرا
لە تاران و کەرەج ١ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان بە بەرزکردنەوەی پلاکاردی "ژن، ژیان، ئازادی" پیرۆز کرا. -
ئەلشەمەری: نە ئازادی بە بێ ژن دەبێت، نە ژن بە بێ ئازادی دەبێت
یەک لە بەشداربووانی کۆنفڕانسی ژنان لە شەنگال وەنەس ئەلشەمەری رایگەیاند، کە نە ئازادی بە بێ ژن دەبێت و نە ژنیش بە بێ ئازادی دەبێت و ئەوەشی خستەڕوو بۆ هاتنەدی شۆڕشی ژنان کۆڕبەندی لەم جۆرە پێویستە. -
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی شەنگال: ژنان تۆڵەی فەرمانی ٧٤ەمین دەکەنەوە
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنان لە شەنگال راگەیەندرا و تیایدا باس لەوەکراوە کە ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' یەکیانگرتووە و بەرامبەر هەموو چەشنە توندوتیژی و دەسەڵاتدارییەک دەوەستنەوە و پەرە بە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەدەن. -
ژنە سیاسەتمەدارانی کورد دیل دەکرێن
ئاکەپە، کە ژنانی لە سیاسەت و میکانیزمەکانی بڕیاردان دوورخستووەتەوە، دەیەوێت بە دیلکردنی ژنانی سیاسەتمەدار کۆمەڵگە بە تەواوی گۆشەگیر و تەریک بکات. -
مەجلیسی ژنان نامەیەک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەنێرن
مەجلیسی ژنان Dest-Dan لە بەرلین لە چوارچێوەی ئەو کەمپینەی مانگێکە دەستیان پێکردووە بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، نامەیەکیان نارد. -
ژنان لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا: دیکتاتۆر تێک دەشکێنین
بە سەدان ژن بە دروشمی ' دوژمنی ژنان دەچێت، راپەرینی ژنان گۆڕانکاری دروست دەکات' لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا. -
بورجوگوڵ چوبوک: لە لێواری سەرکەوتنی مێژووییداین
بورجوگوڵ چوبوک پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان وتی، لە شەڕی دژ بە دەسەڵاتی فاشیستی دا لە لێواری سەرکەوتنێکی مێژوویدان. چوبوک دەڵێت، ئامانجی سەرەکیان کۆتاییهێنان بە هاوکاریکردنی بکوژەکان. -
بانگەوازی و چالاکی بۆ رێپێوانی دۆسەڵدۆرف بەردەوامە
فەد – مەد بۆ بەڕێوەچوونی رێپێوانی ١٥ی نیسان لە دۆسەڵدرف، لە هەموو پارێزگاکانی ویلایەتی NRW سەدانی ماڵ و دوکانداران کرد. -
کۆمیتەی ژنانی ئەنجوومەنی دەیرەزۆر سیمینارێکی دەربارەی شەڕی تایبەت ڕێکخست
کۆمیتەی ژنانی ئەنجوومەنی دەیرەزۆر سیمینارێکی دەربارەی کاریگەری و ئامانجەکانی شەڕی تایبەت ڕێکخست. -
پارتی چەپی سەوز: فاشیزم بەدەستی ژنان دەبەزێنین
لە کۆبوونەوەیەکدا، پارتی چەپی سەوز کاندیدە ژنەکانی ناساند، لە کۆبوونەوەکدا دووپاتکرایەوە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەدەستی ژنان دەبەزێنرێت. -
ژنان لە ناو پارتی چەپی سەوز کۆدەبنەوە
ژنانی پارتی چەپی سەوز ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنەکان بۆ ژنان زۆر گرنگن و داوایانکرد لەنێو پارتی سەوزی چەپدا کۆببنەوە. -
ژنانی پاریس پاڵپشتی پارتی چەپی سەوز دەکەن
ژنانی نیشتەجێی پاریس ـی پایتەختی فەرەنسا بە درووشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، پاڵپشتی خۆیان بۆ پارتی چەپی سەوز دووپات دەکەنەوە. -
ئەزەر: ئێمە ئامرازی هەڵبژاردن نین
سەزەن ئەزەر ئەندامی پشتیوانی مۆر ڕایگەیاند، ئەوان بە بەڵێنەکان لەسەر مافە بەدەستهێنراوەکان هەڵناخەڵەتێن و وتی، "ئێمە بناغەی سەرەکیی ژیانین". -
کۆمیتەی دەسپێشخەریی ژن لە مەنبەج بەردەوامە لە هەڵمەتی بەگژاچوونەوە مادەی هۆشبەر
نووسینگەی ژنانی زنوبیا لە شاری مەنبەج و دەوروبەری، زنجیرەیەک کۆڕ و کۆبوونەوەی لە کەمپەکانی گوندی رسم ئەخزەر لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە ئەنجامدا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی «با بە هۆشیاری و ڕێکخستن، ژیانمان باشتر بکەین». -
دەسپێشخەریی ١٠٠٠ ژن بۆ زیندانییە نەخۆشەکان، داوای ئازادکردنی زیندانیکراوانی سیاسی دەکات
دەسپێشخەریی ١٠٠٠ ژن بۆ زیندانیکراوە نەخۆشەکان، سەبارەت بە ژنە زیندانیکراوە نەخۆشەکان نامەیەکی کراوە بۆ سیاسەتمەدارەکان دەنوسێت و دەڵێت: «پێویستە ئازادکردنی زیندانیکراوە نەخۆشەکان بکرێتە ڕۆژەڤ». -
کەژەکە: ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین
کەژەکە: ئێمەی ژنانی کورد ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەکەین. بۆ ئەوەی ٧٤ەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ ببێتە کۆتا ساڵی دوورکەوتنەوەی ئێمە لەو، بە هەڵمەتی "بە ژن، ژیان، ئازادییەوە بەرەو شۆڕشی ژنان" گوڕ بە تێکۆشانی ئازادیمان دەدەین. -
ئوچار: ژنان ئازادی دەهێنن
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، چیدەم کلچگون ئۆچار ڕایگەیاند: هیچ جێگرەوەیەکی تر نییە، ژنان سەرچاوەی ئازادیین. -
ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز سرودی خۆی بۆ هەڵبژاردن بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز سرودی هەڵبژاردنی خۆی بە ناوی "دیسان ژن، دیسان ژیان" بڵاوکردەوە. -
ژنانی فەلەستین تێکۆشانی پارتی چەپی سەوزیان پیرۆز کرد
یەکێتی کۆمیتەکانی ژنانی فەلەستین لە رێگەی پەیامێکەوە پشتیوانی خۆیان بۆ بەرنامەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز دەربڕی و تێکۆشانی ژنان لە دژی هێزە فاشیستی و کۆلۆنیالیستییەکانیان پیرۆز کرد. -
سێ ژنی کورد خۆیان بۆ پەرلەمانی فینلەندا کاندید کردووە
سبەی یەکشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلاند بەڕێوەدەچێت، لەنێو دوو هەزار و ٢٤ کاندید لە ١١ ناوەندی هەڵبژاردن سێ ژنی کورد کێبڕكێ بۆ گەیشتن بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن. -
لە بارسیلۆنا سیمیناری ژنۆلۆژی بەڕێوەچوو
لە شاری بارسیلۆنای کاتالۆنیا ئەندامانی ناوەندی ژنۆلۆژی لە کتێبخانەی "سا لا دۆنا" (ماڵی ژنان) لەبارەی ژنۆلۆژیەوە سیمینارێکیان پێشکەش کرد. -
تالیبان ئەم جارە رادیۆی دەنگی ژنانی داخست
تالیبان لە قەدەغەکاری و گوشارەکانی دژی ژنان بەردەوامە. ئەم جارەیان رادیۆی 'دەنگی ژنان'ی داخست، کە لەبارەی بێبەشکردنی کچان لە خوێندن بەرنامەی پێشکەش کردبوو.