کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تەڤگەری ئازادی: دەستی ڕەشی خائینان دەشکێنرێت
تەڤگەری ئازادی دەربارەی هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕانیە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی دەکاتەوە هێرشەکە دەستی سیخوڕ و خائینانی لەپشتە. -
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات: دەربارەی ژیانی سلێمان ئەحمەد نیگەرانن
دەفەگە ڕایگەیاند کە نیگەرانی ژیانی ڕۆژنامەنووس سولەیمان ئەحمەدن کە لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەر کراوە و وتی:" پێویستە دەستبەجێ چارەنووسی ئاشکرا بکرێت." -
لە چەولیگ و ناوچەکانی ١٨ کەس دەستبەسەرکران
لە چەولیگ و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لانیکەم ١٨ کەس دەستبەسەرکران. -
ئاکەپە بۆ ساختەکاری لەهەڵبژاردن کۆبوونەوەی بۆ موختاری گەڕەکەکانی وان سازکرد
موختار یان ئەنجومەنی بەشێک لە گەڕەکەکانی ئارتەمێتی وان لە لایەن ئاکەپەوە کۆکرانەوە و پرسی ئەوەیان تاوتوێکرد، کە چۆن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ساختەکاری ئەنجام بدەن. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، گورز لە ١٠ سەنگەر وەشێندرا
سوپای تورکی داگیرکەر سەرباری پشتیوانییەکانی پەدەکەش ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا بگاتە ئەنجام. لە چالاکییەکانی گەریلادا داگیرکەرێک سزادرا، ٢ فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و کامێرایەکی حەراری تێکشکێندران. -
هەدەپ' هێز و هیوای بەهاتای بەخشی
ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپ هولیا ئاتەش کۆچ وتی:"بەتایبەتی لەکۆنگرەدا ڕاوستە لەسەر بۆمەلەرزە و سەر لەنوێ ئاوەدان کردنەوە کرا، کە ئەمە هێز و هیوای بە لێقەوماوانی هاتای بەخشی." -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە کە لە گۆڕەپانی شاخی جودی ئەنجامدراوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان کۆچەرین، بۆتان، رێناس و شەڤگەر بە هەڵوێست و بەشداربوونیان، بە خواست و پێداگرییان لە تێکۆشان، بوونە جەنگاوەرانی نمونەیی پەکەکە و پاژک". -
درۆنێک لە سنووری ئامێدی کەوتەخوار
لە سنووری قەزای ئامێدی لە باشوری کوردستان، درۆنێکی چاودێری کەوتۆتە خوارەوە. -
لە کەرکوک کۆڕێک لەژێر ناونیشانی "پاراستنی سامانی گەلێک" بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک سەبارەت بە چۆنێتی پاراستنی کەلتور و فۆلکلۆری کوردی کۆڕێک بەڕێوەچوو. -
"٢٩ ی تشرینی یەکەم هەوڵدرا کۆمەڵکوژی دژی نوێنەرایەتی ئێمە لە هەولێر ئەنجام بدرێت"
پەرلەمانتاری هەدەپ، بێریتان گونەش، دووپاتی کردەوە، ئەندامانی هەدەپە لە باشور ڕووبەڕووی هەڕەشەی میت دەبنەوە و گوتی: "پێویستە حکومەت، باشوری کوردستان نەکاتە گۆڕەپانی کوشتنی کورد و هێرشی تیرۆریستی". -
بە سەدان ئێزدی لە کەمپێکی دهۆکەوە گەڕانەوە شەنگال
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٠٠ ئێزدی لە کەمپێکی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە شەنگال. -
هەپەگە: ٦ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە وان و زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری ریۆ تێکشکێندرا. -
"ئامانجی شەڕی تایبەت ژنە"
هاوسەرۆکی هەدەپ نوسەیبین شیندار ئاکنجی وتی: هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژی، سووکایەتیکردن و لەشفرۆشی لە ماردین چەمکێکی شەڕی تایبەتە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رانیە هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کرد
فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمبهەڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک گوندی بۆسکین هاووڵاتیانی مەدەنی بۆردومان کرد. -
'دەبێت بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادی بە گشتی تێکۆشانمان بەگوڕتر بکەینەوە'
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند: " رێبەر ئاپۆ لەم سەردەمەدا کلیلی چارەسەری کۆمەڵێک قەیرانە، بۆیە گرنگی ئازادی رێبەر ئاپۆ وەک ئازادی گەڵێک و تەنانەت ئازادی، پێویستە پێناسە بکردرێت و بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و ئازادی بە گشتی تێکۆشانمان بەگوڕتر بکەین". -
دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا رێگا دروست دەکات
زانرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەوڵ دەدات بەرەو سەنگەرەکانی گەریلا رێگە دروست بکات و دەیەوێت بە حەفارە سەنگەرەکانی گەریلا بڕوخێنێت. -
حیکمەت سەربڵند: سەرەتا ئاگری ناوماڵی خۆمان بکوژێنینەوە
سەرۆکی گشتیی پارتی ئیسلامی کوردستان حیکمەت سەربڵند داوای لە گەلی کورد کرد، کە یەکێتی و دەستکەوتەکانیان بپارێزن و وتی، "بەر لەهەموو شتێک دەبێت ئێمە ئاگری ناو ماڵەکەی خۆمان بکوژێنینەوە". -
دایکی یاریزانێکی ئامەد سپۆر لەبەر سرودی تورک هەڵنەستایەوە و بەوهۆیەوە دەستگیرکرا
فاتمە ئایدن دایکی یاریزانی یانەی ئامەد سپۆر ئۆکتای ئایدن لەبەر ئەوەی لەبەر سروودی تورک هەڵنەستانبووەوە، دەستگیرکرا. -
کۆنفرانسی دەبەپە: تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان دەکەین
لە کۆنفرانسی دەبەپە، پەیامی "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان دەکەین" دووپاتکرایەوە. -
بەڵگەنامەی هەڵوێستی دەبەپە راگەیەندرا
لە بەڵگەنامەی هەڵوێستی دەبەپەدا سەرنج راکێشرا بۆ سەر ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئامادەباشی زیاتر بۆ بەڕێکخستنبوون. -
باقرخان: شکاندنی گۆشەگیری بەس نییە، دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپ تونجەر باقرخان لە کۆنفڕانسی دەبەپە بە کوردی وتاری پێشکەش کرد و رایگەیاند: "دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان بهێنین. شکاندنی گۆشەگیری بەس نییە، دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکەین". -
ساڵیحە ئایدەنیز: تا گۆشەگیری دەشکێت، هەموو ڕۆژێک و لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان دەکەین
ساڵیحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی دەبەپە، لە کۆنفرانسی پارتەکەیدا لە ئامەد ڕایگەیاند:"تا گۆشەگیری نەشکێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت، ئێمە هەموو ڕۆژێک و لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان دەکەین." -
لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ١٨ی تشرینی دووەم بەرەو گەملیک رێپێوان سازدەکرێت
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک رایگەیاند کە لە ١٨ی تشرینی دووەمدا بەرەو گەملیک "رێپێوانی ئازادی' ساز دەکەن. -
"پەکەکە تا هاتنەدی ئازادی گەلان، درێخی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژووی خۆی ناکات"
رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساڵی ١٩٨٤ لە نامەیەکدا بە بۆنەی ١٧یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی رزگاریبەخشی گەلی فەلەستین هەڵسەنگاندنی تێر و تەسەلی بۆ گرنگی ئەو بزوتنەوەیە و هەروەها پتەوکردنی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی گەلان لەبەرامبەر هێرشەکان کردووە.