کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"لە دژی خیانەت خۆڕاگرییمان کرد و درێژەش بە خۆڕاگرییەکەمان دەدەین"
نومان باگجی لە تەمەنى گەنجێتییەوە بەشدارى ریزەکانى تێکۆشانى ئازادیى کورد بووە، لەگەڵ ئافراندن بەهاکاندا گەورە بووە و بووەتە یەکێک لە کەسایەتى و جەنگاوەرە پێشەنگەکانى حیزبەکەی. -
ئاکەپە دەوڵەمەندی و سامانی کوردستان تاڵان دەکات
ئاکەپە، دەوڵەمەندیی ژێر زەویی شارەکانی کوردستان تاڵان دەکات. کوردستان لەلایەنی سەرچاوەکانی ژێر زەوییەوە دەوڵەمەندە. دەوڵەتیش کارەکانی خۆی بۆ دۆزینەوەی نەوت فراوانتر کردووە. -
لە ٧ هەرێمى شرنەخ ئامادەکارى بۆ ئۆپراسیۆن دەکرێت
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى سەربازى لە شرنەخ، ٧ هەرێمى شرنەخیان کرد بە "هەرێمى ئەمنیى تایبەت". -
کەجەدە هێرش لەدژی بینای پاریزگای هەولێر-ی شەرمەزارکرد
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات-کەجەدە، هێرشی چەکداری لەدژی بینای پارێزگای هەولێری شەرمەزار کرد و سەرخۆشی لەگەلی باشووری کوردستان کرد -
هەپەگە: لە شەمزینان،لێلیکان،چەلێ وبازید ٣٥ سەربازی تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد، لە چالاکی گەریلاکاندا لە شەمزینان،چیای گۆڤەند، لێلیکان، چەلێ و بازید ٣٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و بەدەیان سەربازی دیکەش بریندار بوون. -
سارا کایا ئازاد نەکرا
لە دانیشتنی داگایکردنی سارا کایا هاوسەرۆک شارەوانیی نسێبین، کە ئێستا لە بەندیخانەدایە بریاری ئازادکردنی رەتکرایەوە. -
لە گابار شەڕە
لە چیای گاباری سەر بە شرنەخ، شەڕ دەستیپێکرد. دەوترێت کە لەو شەڕەدا چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون. -
لە لێلیکانى برادۆست گورز لە سوپاى تورکیا درا
هێزى گەریلا لە ناوچەى لێلیکان لە هەرێمى برادۆست لە باشوورى کوردستان گورزیان لە سەربازانى سوپاى تورکیا دا. -
هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر بارەگاى جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی
لە شاری سلێمانی، بە چەک هێرشکرایە سەر نووسینگەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ. ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شادی نەوزاد، ڕایگەیاند "هێزەکانی پۆلیس بەدەم ڕووداوەکەوە نەهاتوون". -
ناسنامەی ئەو سێ چەکدارەی هێرشیان کردە سەر هەولێر ئاشکرا کرا
دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشیی هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایان کرد کە ئهو سێ چهكدارهی هێرشیان كرده سهر بینای پارێزگای ههولێر كوردن و دانیشتووی شاری ههولێرن. -
هەپەگە ڕێگەیەکی نێودەوڵەتی تورکیا-یان کۆنتڕۆڵ کرد
گەریلاکانی هەپەگە ڕێگەی نێودەوڵەتی نێوان ئیبەخ و بازێد-یان کۆنتڕۆڵ کرد. هەپەگە ڕایگەیاند، لەو چالاکییەکدا ٦ بارهەلگری ترانزیت سوتێنراوە و لەچالاکییەکی دیکە لە جولەمێردا ٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
پارێزگاری هەولێر: هەر ٣ هێرشبەرەکەی سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژران
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ۷ و ۴۵ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشێکی چەکداری لەلایەن ٣ چەکدارەوە کرایە سەر بینای پارێزگای هەولێر. پارێزگاری هەولێریش کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، هەر سێ هێرشبەرەکە کوژراون. -
"نابێت گەنجان چیتر ببن بە غوڵامی سیستم"
چایان قۆچگری سەربازێتیی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکرد، بەڵام بەهۆی فشار و نەژادپەرستییەوە لەسەریان، دەستی لە سەربازێتیی بۆ دەوڵەتی تورکیا هەڵگرت و بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بوو. چایان بانگی لە گەنجان کرد و وتی "بەسە، غوڵامێتیی بۆ سیستم مەکەن". -
لە بومەلەرزەکەى رۆژهەڵاتى کوردستاندا نزیکەى ٣٠٠ کەس برینداربوون
لە پارێزگاى کرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان دوێنێ بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٥.٩ پلە بە پێوەرى رێختەر روویدا و بەو هۆیەوە نزیکەى ٣٠٠ کەس برینداربوون. -
٢ لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژران
راگەیاندرا، ٢ لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر کوژراون. -
یەکێک لە هێرشبەرەکانى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر خۆى تەقاندەوە
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ کەسانێک بە چەکەوە هێرشیان کردبووە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر. راگەیاندرا، یەکێک لەو کەسە هێرشبەرانە پشتوێنەیەکى بۆمبڕێژکراوى بە خۆیەوە بەستبووە و بۆمبەکەى بە خۆیدا تەقاندووەتەوە. -
یەرەکە ناوى شەهیدەکانى مەریوان و شاهۆى بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندنى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، بەهۆى پیلانگێڕیى بەکرێگیراوانى رژێمى دژە گەلیى ئێرانەوە لە رۆژی ١١ و ١٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / ٢٠ و ٢٣ى پووشپەڕدا لە مەریوان و نۆدشە ٤ گەریلایان شەهیدبوون. -
گەریلاکانى یەرەکە هۆشدارییان دایە جاشەکان و لە مەریوان جاشێکیان سزا دا
ناوەندى فەرماندەیى یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، بەکرێگیراوێک بە ناوی ئەرکان قەدیمى لەلایەن گەریلاکانیانەوە سزا دراوە. راشیگەیاند "لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکى دژە گەلییانەى بەکرێگیراوان خۆش نابن". -
هێرشکرایە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر
هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر. هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت، کەسانێک کە چەکیان پێ بووە چوونەتە ناو بیناى پارێزگاى هەولێر. -
پەیمان ڤیان: کێشەکانى ژنان هاوبەشن و پێویستیشی بە تێکۆشانى هاوبەش هەیە
پەیمان ڤیان ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریی کەژار لێکدانەوەى بۆ کێشەى ژنان لە ئیران کرد و رایگەیاند، سیستمى دەوڵەتى ئێران بە سیاسەتەکانى لە دژى ژن، کۆمەڵگەى خستووەتە ناو قەیرانەوە. -
دیسانەوە ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگ قەدەغەکرایەوە
پارێزگارى جۆلەمێرگ ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگى کرد بە ناوچەى ئەمنیى تایبەت و هاتووچۆی لەو ناوچانە قەدەغەکرد. -
هەپەگە : لە زنجیرە چالاکی گەریلا لە باشوورو باکووری کوردستان ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانی لە باشووری کوردستان، جولەمێرگ، ئاگری و وان لەدژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
ژمارەی بریندارانی بومەلەرزەکەی کرماشان گەییشتە ٤٥ کەس
لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک کە بە گوری '٥.٩ بە پلەی ڕێختێر' لە تازاوای سەربە کرماشان روویدا، بە وتەی بەرپرسانی حکومی تا ئێستا ٤٥ کەس برینداربوون -
بوومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند
بومولەرزە ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستانی هەژاند. ناوەندی بومەلەرزەکە تازئاوا-ی کرماشان ڕاگەیەنراوە. -
گەنجانی کورد دەبێت لە پێناو گەلی خۆیاندا شەڕ بکەن
ئازاد تەندورەک بە ناچاریی سەربازیی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکرد، لەبەرامبەر ستەم و زۆرداری دەوڵەت دا ڕاپەڕی و بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. ئازاد بانگ لە گەنجانی کورد دەکات کە بۆ گەلەکەی خۆیان شەڕبکەن