کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ماوەی ٨ مانگە رێگە نادرێت تەرمی ٢ گه‌نجی نسێبین به‌خاك بسپێردرێت
مەهمەت شیرین ئاكیوز و ئیبراهیم ئاكیوز كه لە هێرشی قڕکردندا لە نسێبین-ی باكووری كوردستان ژیانیان لەدەستدابوو، ماوەی ٨ مانگە رێگە بە کەسوکارەکەیان نادرێت تەرمەکانیان بنێژن. -
لە ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵبژاردن ٥ کەس له شاری وان دەستگیرکران
بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەکانی مكس و وەستان-ی شاری وان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ژمارەیەک هاوڵاتی و ٥ کەسیان دەستگیر کرد. -
به‌رخۆدانی كۆڵبه‌ر و كاسبكاران ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه له بانه به‌رده‌وامه
له به‌رانبه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانی سه‌ر سنوور و كاری كۆڵبه‌ری له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێران، ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژه كۆڵبه‌ر و كاسبكارانی شاری بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامن له چالاكی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین. -
هه‌په‌گه: له بارزان و ئه‌رزنجان ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی یه‌ژا ستار له هه‌رێمی بارزان ٤ سه‌رباز و له ئه‌رزنجان-یش ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران. -
والیی حکومەتى تورکیا لە وان بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئاکەپە دەکات
والیی حکومەتى تورکیا لە پارێزگای وان موراد زۆرلو ئۆغڵو بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ ئاکەپە، سەردانی گوند و عەشیرەتەکان دەکات. کار گەیشتووەتە ئەوە، کە تەنانەت بۆ دەنگی هاووڵاتییان سواری ئەسپیش دەبن. -
دوێنێ لە شەنگال بوو، ئەمڕۆ لە برادۆستە
جزیر گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد "یەژەئا-ستار" هێرشەکانی تورکیای لەسەر برادۆست وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند "ئێمە هێزەکانی پاراستنی گەلین، لە هەموو شوێنێکی کوردستان گەل و خاک دەپارێزین". -
پەژاک: شەهیدانی ١٩ى گوڵان رەنگدانەوەى خۆڕاگریى مێژووین
پەژاک بە بۆنەى ٨هەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانى زیندانیانى سیاسی لە ٩ى ئایاری ٢٠١٠ دا رایگەیاند، کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەرکەوتەی روخساری راستەقینەی سیستمى گەشەپێدراوی دیکتاتۆریەتی مێژوویی ئێرانە بەرامبەر بە گەلان. -
له جۆله‌مێرگ هاتووچۆی ٣٠ شوێن قه‌ده‌غه كرا
والییه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا له جۆله‌مێرگ به بیانووی «ئاسایش» له ٣٠ شوێنی سه‌ر به ناوه‌ند و ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند. -
والیی تورکیا لە شرنا‌خ هەڕەشە لە گوندنشینان دەکات بۆ ئه‌وه‌ی دەنگ بە ئاكه‌په بده‌ن
والیی (پارێزگار) شرنا‌خ مەهمەت ئاکتاش بە گوندەکانی جزیر-دا دەگەرێت و دەڵێت: «ئەگەر دەنگ بدەن بە ئاکەپە، کێشەی بیناسازیتان بۆ چارەسەر دەکەین و خانووەکانتان لەسەر تاپۆ دەکەین.» -
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی گردی خه‌ره‌گۆل-ی بڵاوكرده‌وه
دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٨ی نیسان\٧ی بانه‌مه‌ڕ-ی هێزه‌كانی گه‌ریلا له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له لایه‌ن گه‌ریلا تی ڤی بڵاوكرایه‌وه. -
هه‌په‌گه: له لێلیكان، جۆله‌مێرگ و دێرسم ٢١ سه‌رباز كوژران
له ناوچه‌ی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، له جۆله‌مێرگ و دێرسمی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه لایه‌نی كه‌م ٢١ سه‌رباز كوژران. -
لە لێلیکان ١٥ سەربازى تورکیا کوژران
گەریلاکانى هەپەگە لە لێلیکان هێرشیان کردە سەر سوپاى تورکیا و لەو هێرشەدا ١٥ سەربازى تورکیا کوژران. -
رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى تر‌ى کوشت
هێزەکانى ئێران لەسەر سنوورى نەوسود لە پارێزگاى کرماشان کۆڵبەرێکى کوردیان لەسەر تاشەبەردێکى گەورەیەوە هەڵدایە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا. -
هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی ئاشکرا کرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مانگی ئاداردا لە چەولیگ شەهید بوون. -
رۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، ڕۆژی ٣٠ى ئەیلولی ٢٠١٨ / ٨ى رەزبەریان بۆ رۆژی هەڵبژاردنەکانى هەرێم دیاریکردووە. -
"دەبێت بۆ بە بەدەستهێنانی زۆربەی کورسییەکان تێ‌بکۆشین"
پارێزەر جەعفەر کۆلومان سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی کلتوریی پیر سولتان ئەبدال "پەسەئاکەدە - PSAKD" رایگەیاند "بۆئەوەی زۆربەی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەستبهێنین دەبێت لە دەوری یەک کۆببینەوە و دەنگمان بدەین بە پارتێک کە داوا رەواکانی گەلی عەلەویی قبوڵە". -
هەر سەنگەرێک چیرۆکێکە
لە چیاکانى کوردستان هەر شاخێک سەنگەرێکە و هەر سەنگەرێکیش گەریلایەکە و هەر گەریلایەکیش چیرۆکێکى نوێیە. -
گه‌ریلاكان جارێكی دیكه له داگیركه‌رانیان دا؛ ٩ سه‌ربازی توركیا له لێلیكان كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان جێگیر بوون، ئه‌مڕۆ چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٩ سه‌رباز كوژران. -
د. یوسف محه‌مه‌د: ئێمه له عێراق داكۆكی له مافهدهستوورییهكانمان ده‌كه‌ین
د. یوسف محه‌مه‌د، سەرۆکی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیستی گۆران له پارێزگه‌ی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ده‌ڵێت: «ئەگەر مافی دەنگدانم هەبوایە لە هەڵبژاردنه‌کانی تورکیا، ده‌نگم به ده‌میرتاش ده‌دا.» -
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و لێلیكان زانیاری بڵاوكرده‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا كه له ڕۆژی ٦ی ئایار\١٦ بانه‌مه‌ڕ له چوارچێوه‌ی «هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید شۆڕش» ئه‌نجامدران، زانیاری بڵاوكرده‌وه. -
٢٢مین ڕۆژی مانگرتنی دوکاندارانی بانە و بێچارەیی حکومەت
دووکانداران وکاسبکارانی شاری بانە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر داخستنی خاڵە سنوورییەکان و زۆربوونی باج ٢٢ ڕۆژە لەمانگرتنی سەرتاسەریدان. -
هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی لە ئامەد راگەیاند
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای بە ناوەکانی دارا ئەحمەد، رێزان هەزەخ و سەرهەڵدان مۆردەم ئاشکرا کرد کە لە ١٧ی نیسان / ٢٨ى خاکەلێوەدا لە ئامەد شەهید بووبوون. -
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران گه‌مارۆی هه‌زار و ٣٠٠ كۆڵبه‌ریان دا
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر سنووری پیرانشار و هه‌ورامان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕێگه ناده‌ن هه‌زار و ٣٠٠ كۆڵبه‌ر ده‌ربازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببن. ژماره‌یه‌كی زۆری كۆڵبه‌ران ده‌ستگیركراون. -
گه‌ریلا: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان سەردەخەین
گەریلا بەشدارەکانی هەڵمەتی شۆرشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز ڕایانگه‌یاند: لە لێلیکان گوێمان له قیژه و هاواری هەڵهاتنی سەربازانی تورکیا بووه، لە هەرکوێیەک دوژمن باس لە توانەوەمان بکات، ئێمە له دژیان ڕاده‌په‌ڕین. -
هه‌په‌گه: له لێلیكان ٣ سه‌رباز كوژران و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه دوێنێ له ناوچه‌ی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست له باشووری كوردستان، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون.