ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەنەکە پیرۆزبایی لە پارێزگاری کەرکوک و یەنەکە کرد
کەنەکە بە پەیامێک پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک ڕێبوار تەها و یەنەکە کرد و گوتی: "بەهیواین ئەم قۆناغە نوێیە ببێتە قۆناغی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبووڵکردن و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی خزمەتکردن". -
کەجەدەکە-ئە هەڵمەتی ١٥ ی ئابی پیرۆز کرد
کەجەدەکە-ئە هەڵمەتی ١٥ ی ئابی پیرۆز کرد و گوتی: "با لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و سەفەربەر بین". -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی مەعسوم کۆرکمازی هەبەدەهە لە بۆرسا دژی کارگەیەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. -
پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکارییان پێشکەش کرد
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤١ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت و هەروەها بۆ بینینی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، پارێزەران جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە. -
تەرمی ئەندامی گرووپی ئاشتی ئاکتاش لە مەڵەتی بەخاک دەسپێردرێت
ئەندامی گرووپی ئاشتی عەلی شوکران ئاکتاش لە ئەزمیر کە بەهۆی شێرپەنجەوە چارەسەر دەکرا، گیانی لەدەستدا، لە مەڵەتی بەخاک دەسپێردرێت. -
لە سیدنی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب بە جۆشەوە پیرۆزکرا
ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە چالاکییەکی جەماوەری پیرۆز کرد. -
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە تیچینۆ بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا
وڵاتپارێزان جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان لە تیچینۆ پیرۆز کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد. -
لە ساربروکن ئاهەنگی جەژنی ژیانەوە ئەنجامدرا
جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک پیرۆزکرا. -
لە سویسرا ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
لە شارەکانی ئاراو و سۆلۆزەرنی سویسرا ١٥ ی ئاب جەژنی ژیانەوە بە چالاکی پیرۆزکرا. لە چالاکییەکاندا تیشکخرایەسەر گرنگی بەرخۆدان و بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشان کرا. -
کەجەدە هۆشداری دایە پەدەکە: ناهێڵین ئێزدییەکان بکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکان
کەجەدە دەربارەی هەڕەشەی سەر ئێزدییەکان هۆشداری دایە پەدەکە و گوتی: "ناهێڵین ئێزدییەکان بکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکان". -
لەبەردەم زیندانی باکرۆکۆ گۆشەگیری شەرمەزار کرا
خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای-دەر) لەبەردەم زیندانی باکرکۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد. -
لە ئادیگەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا
لە کۆماری ئادیگەی روسیا هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا. -
بوتیفلات: ئۆجالان رێبەرێکی بەهێزە لەبەرامبەر دیکتاتۆری، دەبێت هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی یەکبخەین
دایلان بوتیفلات، سیاسەتمەدار بە ئاماژەدان بەوەی رێبەری گەلی کورد نوێنەری ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزە لە دژی دیکتاتۆری و دەبێت ئێمە لەپێناو ئازادی ئۆجالاندا هەوڵەکانمان یەکبخەین". -
لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوە سەر ئاهەنگێک
پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ئاهەنگێک لە ناوچەی ئەسنیورتی ئەستەبنوڵ و ژمارەیەک کەس دەستگیردەکات. -
لە تۆرۆنتۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دانیشتنی ٣ ڕۆژە ئەنجامدرا. -
سۆرۆ خزیگنۆس لە ئاراو یادکرایەوە
سۆرۆ خزیگنۆس (ئازاد یاندی) کە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠٢٢ لە گارە شەهید بوو، لە شاری لەزنبورگی سویسرا یادکرایەوە. -
یەنەکە پۆستی پارێزگاری کەرکوکی بەدەستهێنا
ئەمشەو بەشێک لە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا کۆبوونەوە، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەنەکە، وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا. -
شەهید سەنار زاگرۆس لە دویسبۆرگ یادکرایەوە
سەنار زاگرۆس کە ٩ ی ئابی ٢٠٢١ لە هامبۆرگ شەهیدبوو، لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە. -
ڕەسەفە: لەماوەی ١٠ ساڵدا لە تورکیا ١٣١ ڕۆژنامەوان زیندانی کراون
بەگوێرەی ڕەسەفە لە ١٠ ساڵی دوایی لە تورکیا لانی کەم ١٣١ ڕۆژنامەوان زیندانی کراون و ٧٧ ڕۆژنامەوان بە تۆمەتی "سوکایەتی بە سەرۆککۆمار" سزادراون. -
مەبیا-دەر: تێکۆشان دژی گۆشەگیری بەگوێرەی پێویست نییە
مەبیا-دەر لەگەڵ بنەماڵەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند تێکۆشان دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بەگوێرەی پێویست نییە و گوتیان: "ئامانجمان شکاندنی گۆشەگیرییە". -
یەکێتیی ئەوروپا وەڵامی دۆسیەکەی تاژێی دایەوە
یەکێتیی ئەوروپا وەڵامی دۆسیەکەی تاژێی دایەوە سەبارەت بە دادگاییکردنی پەدەکە و بەرپرسانی فەرمانەکە و گوتی:"هەرکات ئۆفیسی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و عێراق دامەزرا، دەستبەجێ نامە و دۆسیەکەتان ڕادەستی سەرۆکی نوێ دەکەین". -
'ئاگاداریی ئاژاوەگێڕی و هەڕەشەکانی وەک داعش لە دژی یەکێتمان بین!'
کوردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزیدییەکان ئەوروپا ڕایگەیاند کە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە وەک داعش ببێتە هەڕەشە لەسەر ئێزدییەکان و وتی: "داوا لە گەلی کورد و کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکەین بەرامبەر بەم جۆرە هێرشە دوژمنکارانانە وریا بن و هاودەنگیتان بەهێز بکەن." -
دەوڵەتی تورک بۆ هێرشی داگیرکاریی و دابڕینی خاکی باشوور'فەرماندە'کەی گۆڕی
ڕۆژی ٩ی ئاب، ڕۆژنامەی فەرمی فەرمانێکی بە واژۆی سەرۆک کۆماری تورک و سەرۆکی ئاکەپە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکردەی فاشیست بڵاوکردەوە. لە فەرمانەکەدا گۆڕینی ٢ فەرماندەی سوپای لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور سەرنج ڕاکێش بوو. -
گاریگۆس: گۆشەگیری ئەشکەنجەیەکی توندە و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی
پارێزەری بە ناوبانگی فەرەنسی و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ جەنەڤیڤی گاریگۆس ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری ئەشکەنجەیەکی سەختە و تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی و وتی: "پێوستە کۆتایی بە سیاسەتی دووڕویی بهێنین و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکەین." -
لە ستۆکهۆڵم چالاکی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" ئەنجامدرا
بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) و مەجلیسی ژنانی ئامارای ستۆکهۆڵم لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" چالاکیان ئەنجامدا.