ژنان
دوایین ھەواڵ
-
شاندی ژنانی نێونەتەوەیی سەردانی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد
شاندنی ژنانی نێونەتەوەیی سەردانی نووسینگەی یاسایی سەدەیان کرد، گۆشەگیری ئیمراڵی و مانگرتن لە خواردن تاوتوێ کرا. -
ئاسایی نیشاندانی کوشتنی ژنان لە کوردستان دەرئەنجامی سیاسەتی شەڕی تایبەتە
لە تورکیا و کوردستان بە تایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا ڕووداوەکانی کوشتنی ژنان زیادی کردووە. -
"چوار پارچەی کوردستان پێویستی بە یەکێتیی ژنانی کوردە"
پەرلەمانتاری هەدەپ لە بازنەی سێرت سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتی 'ژن، ژیان، ئازادی'، پێکهێنانی یەکێتیی ژنانی کورد بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان پێویستییە. -
مانگی رابردوو ٣٣ ژن لە تورکیا کوژراون
لە مانگی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر ٣٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. -
دەربڕینی پەشیمانی بەسەر زەینەب جەلالیاندا سەپێنرا
زەینەب جەلالیان کە ١٦ ساڵە لە ئێران زیندانی کراوە، بە کەلەپچەکراوی لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا و دەربڕینی پەشیمانی بەسەر سەپێنرا. -
شاندی ژنانی باکوور سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد
شاندێکی ژنان لە باکووری کوردستانەوە، کە پێکدێت لە چەند ئەندام پەرلەمانێکی هەدەپ و چالاکوانانی ژنان، سەردانی ژنانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە سلێمانی کرد و باسیان لە تێکۆشانی ژن، ژیان، ئازادی کرد. -
"دەمانەوێت لەڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە خێزان و جڤاک دیموکراتیک بکەین"
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند، لەڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە دەیانەوێت خێزان و جڤاکێکی نوێ دابمەزرێنن و گوتی، "بەم ڕێگەیە دەتوانین سەراپای جڤاک دیموکراتیک بکەین". -
ئایتەن دەرسیم: بە بوونی ژن بناغەی پەکەکە بەهێزتر دەبێت
ئایتەن دەرسیم ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەدا، ڕێبەری گەلی کورد بینی کە پێویستە سەرەتا ژنان بە ڕێکخستن بکرێن و وتی:"یەکێک لە لایەنەکانی پەکەکە کە زامنیەتی، سروشت و جەوهەری ژنانە. -
تەژەکە-ئە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی پیرۆز کرد
تەژەکە-ئە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی پیرۆز کرد و وتی:"ئێمە دەبینە پێشەنەگی گۆڕین و گۆڕانکاری بەهێزتر". -
یەژا ستار: پەکەکە تەڤگەری هیوای گەلانە
فەرماندەیی بڕیاریگەی ناوەندی یەژا ستار، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی: "پەکەکە تەڤگەری هیوای گەلانە، پەکەکە ئیرادەی مرۆڤایەتییە". -
کەژەکە: لە٤٦هەمین سالدا ژیانێکی دیموکراتیکی بەهێزتر بنیات دەنێین
کەژەکە وتی: "لەگەڵ دەستپێکردنی ٤٦هەمین سالی پەکەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕیبەرمان، بۆ شکاندنی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان و بنیاتنانی کۆردستانی ئازاد، لە کوردستانی ئازاد خۆلقاندنی ژیانیکی ئازاد و ژنی ئازاد، ئێمە لە هەموو کات زیاتر ئیرادەمان بەرزترە". -
لە ئەوروپا ٢٥ی تشرینی دووەم: ئێمە فۆرمولیکمان دۆزییەوە کە جیهان دەگۆرێت
لە شارەکانی ئەوروپا ژنان هاتنە مەیدانەکان و وتیان: "ئێمە فۆرمولێکی سحراویمان دۆزییەو کە جیهان دەگۆرێت. ئێمە ژیانێک قبوڵ ناکەین کە ژن و ئازادی تێدا نەبێت. ئێمە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین. -
ژنان لە ئامەد دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان بەرزکردەوە
لە ئامەد ژنان بە پێشەنگایەتی داکاپ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، پۆلیس هێرشی کردە سەر ژنان. ئەو ژنانەی کە لە دژی گەمارۆ بەرخۆدانیان کرد وتیان: "نا بۆ تسلیمییەت، بەڵێ بۆ بەرخۆدان". -
لە سلێمانی بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕێپێوانێکی گەورە ئەنجامدرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرفراوان لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توند و تیژی دژ بە ژنان ئەنجامدرا. -
ژنان لە دژی توندوتیژیی پیاو-دەوڵەت هاتنە مەیدانەکان
ژنانی کوردستان و تورکیا بە بۆنەی ٢٥ی تیشرینی دووەم دژبە توندوتیژی پیاوان و دەوڵەت لەسە ژنان ڕژانە مەیدان. -
چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
لە زۆرێک لە ناوەندەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنان بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕژانە سەر شەقامەکان. -
ژنانی دەرسیمی دژی توندی پیاو و شەڕ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا
لە دێرسیم ژنان دژی نادادپەروەری، نایەکسانی، توندوتیژی و شەڕ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. -
ژنانی عەفرین و شەهبا دژی توندوتیژی ڕێپێوانیان کرد
ژنانی عەفرین و شەهبا بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانیان کرد. -
ژنانی هەرێمی فورات دژی توندوتیژی هاتنە مەیدان
ژنانی هەرێمی فورات بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان، ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ساکینە جانسزی کەبەدەهە لە دژی 3 کارگەی بەرهەمهێنانی پلاستیک لە هەرێمی پیشەسازی ئۆرگانیزەی بۆگازکۆی ئەستەنبوڵ چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. -
تەرمی دوو گەریلای یەژا ستار بەخاک سپێردران
تەرمی دوو گەریلای یەژا ستار شەڕناز کاپلان و ئەمینە کاپلان کە لە ماردین شەهید بوون بە خاک سپێردران. -
پاژک: ٢٥ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانە
دەستەی بەڕێوەبەری پاژک، بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "٢٥ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرخۆدان و تێکۆشانی هەموو ژنانە. پێویستە هەموومان پێکەوە خۆمان ڕێکبخەین". -
هاوسەرۆکی مەسەدە: کاتێک ژنان بەهێز دەبن، دەتوانن جڤاک بگۆڕن
هاوسەرۆکی مەسەدە، ئەمینە عومەر ڕایگەیاند، هەرکات ژنان تێکۆشانیان بەهێزتر بکەن، دەتوانن گۆڕان و گۆڕانکاری لە جڤاکدا بەدی بهێنن. -
لە ئەڵمانیا ژنان هاتنە مەیدانەکان: ئێمە بەرەو شۆڕش هەنگاو دەنێین
یەژەکە-ئە بە دروشمی "ئێمە بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" داوای لە هەموو ژنان کرد کە لە ٢٥ی تیشرینی دووەمدا بێنە مەیدانەکان و بەرنامەی چالاکییەکانی ئەڵمانیای ئاشکرا کرد. -
لە ماوەی ٢٢ مانگدا ٢٣ ژن لە شاری وان کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ژنانی ستار، لە ماوەی ٢٢ مانگدا ٢٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.