کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەرەکە: بەرەنگاری راوکردن، داربڕین و تێکدانی ژینگە دەبینەوە
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) وێڕای هۆشداریدان بەو کەسانەی لە ژێر ناوی جیاجیاوە هەوڵی سیخوڕیکردن و ئاشکراکردنی پێگەکانی گەریلاکانیان دەدەن، رایگەیاند: رووبەڕووی دیاردەکانی راوکردن، داربڕین و تێکدانی ژینگە دەبنەوە. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی برادۆستی بۆردومان کرد
فڕۆکەی شەر و فرۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو بە چڕی ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کرد. -
مەجلیسی عەشتار بەشداری کرد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"
لە مەخمور مەجلیسی عەشتار بەشداری کرد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد". -
لە هەفتەیەکدا ٢٤ کۆڵبەر کراونەتە ئامانج
لە ماوەی ھەفتەیەکدا لاینکەم ٢٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئیران، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسود لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بریندار بوون. -
هەپەگە: لە سەرحەد ٦ داگیرکەر سزادران، زرێپۆشێک لەناو برا
هەپەگە ڕایگەیاند:"٣٠ی تشرینی یەکەم زرێپۆشی جۆری ئەژدەر کە بەرەو بنکەی ئۆنورتەپە لە هەرێمی تەندورەک دەچوو، بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی و تاکتیکی بۆسەدان، زرێپۆشەکە کرایە ئامانج. ٦ داگیرکەر لەناو زرێپۆشەکە سزا دران". -
ڕۆژنامەنووسانی مەخمور داوایان کرد کە سولەیمان ئەحمەد ئازاد بکریت
ئیدیتۆری بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز سولەیمان ئەحمەد کە لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندرا و ماوەی ١٠ ڕۆژە هیچ زانییاریەکی لەسەر نییە. ڕۆژنامەنووسانی مەخمور داوایان کرد کە سولەیمان ئەحمەد بە زووترین کات ئازاد بکرێت. -
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات ڕاپۆرتی مانگی تەشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە
لە ڕاپۆرتی مانگی تشرینی یەکەمی DFG دا باس لەوە کراوە کە ١٢ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون و ٣ کەسیان دەستگیرکراون بە گشتی و٢ ڕۆژنامەنووس سزای ١٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە. -
هەپەگە یادی شەهیدانی خواکورکی کردەوە
هەپەگە ناسنامەی 4 گەریلایەی ئاشکراکرد کە لە خواکورک شەهید بوو بوون و وتی: "هەڤاڵانمان کە لە مێژووی ئازادیی ئێمەدا وەک جەنگاوەرێک جێگەی خۆیان کردەوە و بوون بە نموونە بۆ هەموو گەنجانی کوردستان". -
قەرەیلان: ئایدۆلۆژیای شەڕی ئێمە سەرکەوتنە
موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا کە ئایدۆلۆژیای شەڕەکەیان لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا نەیهێشتووە دەوڵەتی تورک هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و وتی: دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە تەسفییەکردنی گەریلا، پرۆسەی لەناوبردنی گەلی کورد بگەیەنێتە ئەنجام. بۆیە بۆ ئێمە ستراتیژییە". -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بلاو کردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی کە لە ١٩ی ئەیلول لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی ئەنجامدرابوو، بلاو کردەوە. -
گەلی مەخموور دژی ڕێککەوتنی پەدەکە و عێراق ڕێپێوانیان کرد
گەلی مەخموور بۆ ئەوەی پەدەکە ئاسایشی کەمپەکە نەگرێتە ئەستۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە میانی چالاکییەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێت خیانەت" وترانەوە. -
سی پی جەی داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دەکات
کۆمیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی) کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، داوای کردووە ڕۆژنامەنووس سڵێمان ئەحمەد کە لە ٢٥ی تەشرینی یەکەم لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕفێندرا، "بەبێ مەرج ئازاد بکرێت." -
سزای زیندان بەسەر ٩ کەسدا سەپێندرا کە چاودێری پرۆسەی کشانەوەیان دەکرد
سزای ٦ تا ٧ ساڵ زیندان بە سەر ٩ کەسدا سەپێندرا کە چاودێری پرۆسەی کشانەوەی گەریلاکانی هەپەگەیان کردبوو. -
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی رابردووی ئاشکرا کرد: ٢٠٥ داگیرکەر سزادراون
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی مانگی تشرینی یەکەمی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکە لەو مانگەدا لە ٢٧٨ چالاکیدا ٢٠٥ داگیرکەر بە سزاگەیەندراون. راشیگەیاندووە، لەو تێکهەڵچوونانەدا ١٢ گەریلا شەهیدبوون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: گەلی کورد ئەمڕۆش بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بەرخۆدان دەکات
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، ئاماژە بەوە دەکات، تەواوی کوردستان بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بەردخۆدان دەکات و دەڵێت: "چۆن داعش لە کۆبانێ سەرنەکەوت، دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیشیان سەرناکەون". -
تەڤگەری ئازادی: سەرکەوتنی کۆبانێ، بەرهەمی بەرخۆدانی ئیمراڵییە
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز دەکات و دەڵێت: "سەرکەوتنی کۆبانێ بەرهەمی بەرخۆدانی بەشکۆی ئیمراڵییە". -
کەژەکە لە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێدا بانگەوازدەکات بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "بەبۆنەی ١٠ هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، بانگەوازدەکەین بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان". -
هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپ: لە کۆبانێ مرۆڤایەتی سەرکەوت
هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپ لەپەیامێکی پیرۆزباییدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە رایانگەیاند: " لە کۆبانێ مرۆڤایەتی سەرکەوت. بەرخودانی کۆبانێ ئێستا و ئایندە رۆشن دەکاتەوە". -
پاکتاوی سیاسی لە سلۆپی: ٥ کەس دەسگیرکران
لە سلۆپی لە چوارچێوەی قڕکردن و پاکتاوی سیاسیدا پێنج کەس کە منداڵیشیان تێدایە دەستگیرکران. -
لە زاپ سێ داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا لە زاپ سێ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە لە بەرامبەر گەریلا شکستیان هێناوە، هەوڵ دەدەن بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و کیمیایی ئەنجام بەدەستبهێنن. -
لە مەخمور یادی شەهیدی فەرماندە قەرەقۆچان کرایەوە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، یادی فەرماندەی یەپەگە ڕۆژهات قەرەقۆچان (محەمەد گوربۆز) کرایەوە. -
چالاکیەکان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لە باشوور بەردەوام دەبن
چالاکییەکان لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باشووری کوردستان بەردەوامن و بە وتەی ئەندامێکی کۆمیتەی ئازادی رێبەر ئۆجالان سەرباری رێگرییەکان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. -
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن لە تاتۆسی ئەرزڕوم ئۆتۆمبێلێکی 'بەکرێگیراوان'یان سووتاند
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن رایگەیاند، کە لە ناوچەی تاتۆسی ئەرزڕوم ئۆتۆمبێلی کەسێکی 'بەکرێگیراو'یان سووتاندووە. -
خێر و بێری دەوڵەت بۆ کوڕی سەرۆکی فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان
فیدراسیۆنی هۆزە دێرینەکان کە لەلایەن ئاکەپەوە پاڵپشتی دەکرێت، دەختی خستەناو کاروباری شارەوانی گەورەشاری وان و فەهیم ئاسلان کوڕی راسم ئاسلان سەرۆکی فیدراسیۆنەکە لە شارەوانی دامەزرا. -
کەجەکە: وەرن بە ڕۆحی بەرخۆدان و یەکگرتن شۆڕشی کۆبانێ بپارێزین
کەجەکە: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بە تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوبەشی گەلان دەپارێزرێت. هەرکەس دژی چەوسانەوەیە، پێویستە بە ڕۆحی بەرخۆدان و یەکگرتنی کۆبانێ، بەتوندی پشتگیری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بکات".