کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
له ڕیزهكانی گهریلادا بهردهوامی به كولتووری دهنگبێژی دهدات
گهریلا دۆزگهر، لهنێو ڕیزهكانی گهریلادا بهردهوامی به كولتووری دهنگبێژی دهدات كه له مێژووی كورداندا پێگهیهكی تایبهت بهخۆی ههیه. -
هێزهكانی گهریلا له ئامهد و جۆلهمێرگ گورزی دیكهیان وهشاند
گهریلاكانی ههپهگه هێرشیان كرده سهر سهربازانی توركیا لهسهر گردی شههید غهفووری گهڤهر و سهنگهرێك و كابینهیهكیان ڕووخاند. له لجهی ئامهدیش له چالاكییهكدا ٨ سهرباز كوژران. -
هەپەگە بە رێزەوە یادی شەهیدانى گاباری کردەوە
هەپەگە هەر یەک لە بۆتان جزیرە، چراڤ بۆتان، سەردەم ئازادی و خەلیل دەمهات، کە لە ناوچەى گابار شەهید بوون بە رێزدارییەوە بە بیرهێنایەوە. -
تەرمی ئەو ٤ کەسەى لە بەنداوی مالابادێ خنکان بە خاکسپێردران
٤ هاووڵاتى بۆ گەشت چوو بوون بۆ بەنداوی مالابادێ لە ناوچەى فارقینى ئامەد، بەڵام لە ئاوى بەنداوەکەدا خنکان و دواتر لەگوندەکەیاندا بە خاکسپێردران. -
سەرحەد ڤارتۆ: تورکیا دوژمنایەتی لەگەڵ هەموو گەلی کورد دەستپێکردووە
سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەبوونی کوردی وەک لەناوچوونی خۆی هێنایەبەر چاو، بۆیە دوژمنایەتی ئاشکرای لەگەڵ هەموو گەلی کورد دەستپێکرد. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی بڵاوکردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ١٣ شوباتی ٢٠١٨ دا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان کرد و بەو هۆیەوە گەریلایەک بەناوی سەردار عەلی گیانی لە دەست دا . -
لە بەرواری تەقینەوەیەک روویدا
لە کاتى ئۆپراسیۆنى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى بەرواریى پارێزگاى سێرتی باکووری کوردستان تەقینەوەیەک روویدا. راگەیاندرا بەلانیکەمەوە لەو تەقینەویەدا جەردەوانێک برینداربووە. -
سوپای تورکیا ئاگرى بەرداوەتە لیجە و لە ناوچەکەش شەڕ قورسە
سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەکانى نێوان لیجە و هەزرۆى لە پارێزگاى ئامەد ئاگر تێبەرداوە و دەستیکردووە بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن. لە ئێستادا لە ناوچەیەدا شەڕێکى قورس روو دەدات. -
کۆنفراسی "کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئایندەی ناوچەکەدا" دەستیپێكرد
کۆنفراسی "کورد لە گۆڕانکارییەکانی ئایندەی ناوچەکەدا"، بەسەرپەرشتی ئاکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی لەشاری سلێمانی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. -
گەلی شرنەخ: تۆکی لەگەڵ زیندان جیاوازیی نییە
خانووی هاووڵاتییان و گەلی شرنەخ لە کاتى بەرخۆدان خۆبەڕێوەبەریدا لەلایەن دەوڵەتەوە رووخێنران. گەلی شرنەخ رایانگەیاند، حکومەت خانووی تۆکیى بۆ دروستکردن و ئەو خانوانەش هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ زینداندا نییە. -
تەژەئا بە نزیکبوونەوە لە ۳ی ئاب بانگەوازی لە نەتەوەیەکرتوەکان کرد
تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئا، بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ۳ ئاب ساڵیادی فەرمان و قڕکردنی ئێزیدیەکانی شەنگال، بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد، تا قڕکردنەکە بە فەرمی بناسێت. -
لەسەر رێگاى شرنەخ – جزیر لە کاروانێکى سەربازیى سوپاى تورکیا درا
لە سەر رێگاى شرنەخ – جزیر و لە نزیک گوندی تۆپتەپە، چالاکییەک لە دژى کاروانێکى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامدرا کە بەو شوێنەدا تێپەدەپەڕین. -
سوپاى تورکیا ئەمجارە "مەڕەکانى کۆمەڵکوژ" کرد
سەبازانى تورکیا لە ناوچەى گەڤەرى جۆلەمێرگ ٢٠ سەر مەڕیان پێکەوە کوشت. -
مانگی سووری کوردستان کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ جەژنی قوربان دەستپێکرد
مانگی سووری کوردستان داوای لەو کەسانە کرد کە ئەگەر بۆجەژنی قوربان قوربانییان هەیە ، ڕادەستی مانگی سووری کوردستان-ی بکەن تا لە ڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە بگات بەدەست بنەماڵە کەم داهات ولێوقەوماوەکانی هەرچوار بارچەی کوردستان. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی تێکشکانی زرێپۆشێکی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە ٢٠ی حوزەیران/١ی پووشپەر بڵاوکردەوە کە لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
هەپەگە لە جۆلەمیرگ گورزی لە سوپاى تورکیا دا و ٣٣ سەرباز کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، گەریلا لە چەلێ لە ٢ قوڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکى سوپاى تورکیا و بەلانیکەمەوە ٣٣ سەرباز کوژران. لە باسای ٣ سەرباز و لەر شرنەخەیش سەربازێکى ترى تورکیا کوژران. -
بەرەی نیشتمانیی دژ بە داگیرکاریی تورکیا چالاکی ئەنجام دەدات
بەرەی نیشتمانیی دژ بە داگیرکاریی تورکیا داوای لە هاووڵاتییان کرد لە دژی داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان ڕاپەڕن. بەرەکە جەختیشیان لەوە کردووەتەوە، کە ئەوان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە چالاکییەکانیان دەکەن. -
گەڕەکێک و ٧ گوند چۆڵ کراون و هەواڵێکیش لەبارەی دانیشتوانی ئەو گوندانە لەبەردەستدا نییە
گەڕەکی ئەسکار لە ناوچەی پاسوری ئامە د و ٧ گوندی دیکە بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپاى تورکیاوە چۆڵ کراون. هیچ زانیاریەکیش لەبارەی چارەنووسى دانیشتوانى ئە گوندانە لە بەردەستدا نییە. -
دەمیر: دۆسیەی ۱۳ی تشرینى دووەم دۆسیەیەکی مێژووییە
دەمیر لەبارەى هێرشى سڕینەوە و لەناوبردنى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر جزیر و کۆمەڵکوژکردنى هاووڵاتییان لە ژێرزەمینەکانى جزیردا رایگەیاند، رۆژی ١٣ى تشرینى دووەمی ٢٠١٨ لە دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا دانیشتن لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەدەچێت. -
لە جزیر هێرشکرایە سەر گۆڕى ئەندامانى یەپەسە
لە ناوچەى جزیر لە پارێزگای شرنەخ هێرشکرایەر سەر "شەهیدگەی یافەسێ"، کە گۆڕى ئەندامانى یەپەسەى تیادایە. -
بە هۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیاوە دارستانەکان-ی نسێبین ئاگری تێبەردرا
لە هەرێمی ئۆمەرییان-ی نسێبین کە سوپای داگیرکەری تورکیا چەند ڕۆژێکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێکردووە، ئاگر بەردراوەتە ناوچەکە وبەسەدان دارسووتاون، ئاگرەکە لەگوندەکان نزیک بووەتەوە. -
پارلمانتارداودی، باسی چەتەکانی میت لە کەرکووک دەکات
بە بەڵگەوە ئاشکرا بوو کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێزیکی چەکداری لە کەرکووک دروست کردوە، چاودێرانی سیاسی دەلێن: ئامانج لە دروستکردنی ئەوهیزە داگیرکاری و تیکدانی ئارامی وئاسایشی کەرکووکە. -
هەپەگە: لە جولەمێرگ ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لەچالاکی گەریلا لەجولەمێرگ ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون. -
لە ئامەد 'قەدەغەی هاتووچۆ' راگەیاندرا
دەوڵەتی تورکیا لە زۆربەی گوند و ئاواییەکانی ناوچەی پاسووری سەر بە ئامەد قەدەغەى هاتوچۆی لە دژى هاووڵاتییان راگەیاند. -
تەمیز یوز: ئاکەپە هەموو هێزی خۆی بۆ زیندانەکان خستووەتە کار
هاووتەبێژی کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر - TUAY-DER) محەمەد تەمیز یوز وتی "لە ساڵی ۲۰۱۵ ەوە نزیکەی ۱۰۰ هەزار کەس دەستگیرکراون. هەندێکیان بە مەرج ئازاد کراون وە بەوانەى لە دامودەزگاکاندا بێگارییان پێدەکرێت، ۷۰۰ هەزار کەس زیندانین".