جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بە چەک هێرش کرایە سەر سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن
لە شاری نارای بە چەک هێرش کرایە سەر شینزۆ ئابە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن. -
سەندیکاکانی فەڕەنسا دەست بە مانگرتن دەکەن
لە فەڕەنسا، کۆنفیدراسیۆنی رەنجی گشتی و یەکێتی سەندیکای سۆڵیدار، بە ئامانجی زیادکردنی موچەی کارمەندان، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دەست بە مانگرتن دەکەن. -
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەفەرمیی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا بەفەرمیی دەستلەکارکێشانەوەی لە هەردوو پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیاند، وتیشی: تا دیارییکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ حکومەت بەڕێوە دەبەم. -
لە ئەمریکا و لە هێرشێکی چەکداریدا ٦ کەس کوژران
لە ویلایەتی ئیلینۆئیسی ئەمریکا لە ئاهەنگی سەربەخۆیی ئەمریکادا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. لانیککەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا. -
لە هەرێمی ساحل لە ماوەی شەش مانگدا ٢٠٥٧ کەسی مەدەنی کوژراون
راگەیەنرا کە لە هەرێمی ساحل، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم ٢٠٥٧ کەس بەهۆی شەڕەوە کوژراون. -
لە کۆلۆمبیا لە زینداندا ٤٩ کەس کوژران
لە زیندانێکی باشوری کۆلۆمبیادا ٤٩ سزادراو بەهۆی ئەوەی هەوڵی هەڵهاتنیانداوە، کوژران. -
لە تەکساس تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە
لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە بارهەڵگرێکدا تەرمی ٤٦ کۆچبەر دۆزرانەوە. -
فەرەنسا بۆ تورکیا: بڕیاری خۆت بدە
کاترین کۆلۆنای وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی رێگریکردنی تورکیا لە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ وتی، تورکیا دەبێت بڕیاری خۆی بدات و خۆی سەر پشک بکات. -
وڵاتانی ئەمریکای باشور لەدژی گرۆپەکانی تاوان رێککەوتنامەیەکی ستراتیژیان واژۆ کرد
نوێنەری ٩ وڵاتی ئەمریکای باشور بۆ رووبەرووبوونەوەی گرۆپەکانی تاوان رێککەوتنامەیەکی ستراتیژیان واژۆ کرد. -
لە چین لافاوێکی گەورە دروست بوو
لە هەندێک هەرێمەکانی باشوری چین لافاوی گەورە دروست بوون کە بە یەکێک لە گەورەترین لافاوەکانی ئەم سەدەیە دادەنرێت. -
یونیسێف: ئەگەری مردنی ٨ ملیۆن منداڵ لە ماوەیەکی نزیکدا هەیە
رێکخراوی پارێزگاریکردن لە منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند، ئەگەری مردنی ٨ ملیۆن منداڵی ٥ ساڵ و کەمتر هەیە. -
لە هیندستان بارانی وەرزی: زۆر کەس گیانیان لەدەستدا
لە هیندستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزیەوە لافاو دروست بوو. بەهۆی لافاو و هەورە تریشقەوە بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا. لە بەنگلادیشیش لافاو دروست بوو و کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس داناوە. -
یاساناسانی كۆنگرەی ئەمریكا: رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا ئەستەمە
باب مەنەندز دەڵێت:"لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئێران رێككەوتنێك پێكبێت، زۆر گەشبین نیم". -
لە هیندستان بەهۆی لافاوەوە ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی ئاسان و میغالای هیندستان لەماوەی ٢ رۆژی رابردوودا ٣٢ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە. -
سكرتێری گشتیی ناتۆ: رەنگە شەڕی ئۆكرانیا بەساڵان درێژە بكێشێت
بڕیار وایە لەدانیشتنی بەرپرسانی ناتۆ لەكۆتایەكانی مانگی حۆزەیران، وڵاتانی ئەندام لەسەر هاوكاریە سەربازیە پێشكەوتووەكان بۆ ئۆكرانیا بڕیار بدەن. -
گەمارۆ دەخرێتە سەر ژمارەیەک کۆمپانیای ئیماراتی، چینی و ئێرانی
بەهۆی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتیەكانی ئێرانەوە چەند كۆمپانیایەكی ئیماراتی، چینی و ئێرانی گەمارویان دەخرێتە سەر. -
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: دانوستانەكان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە بن بەست
رافائل گەڕوسی رایگەیاند؛ ئێران وەڵامی پرسیارەكانی ئاژانسی لەمەڕ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئۆرانیۆم كە لەسێ بنكەی ئەتۆمیی ئێراندا نەداوەتەوە. -
لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەكاتێكی نزیكدا وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆدەبێتەوە. -
بلینكن؛ كۆژاندنەوەی كامێراکانی ئاژانس قەیرانی ئەتۆمی ئێران قوڵتر دەكاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند؛ كۆژاندنەوەی ٢٧ كامێرای چاودێری ئاژانس لەلایەن ئێرانەوە دەبێتە هۆی زیاتر گۆشەگیركردنی ئابوری و سیاسی ئێران. -
ئەنقەرە لەراپۆرتەكەی پەرلەمانی ئەوروپا تۆڕەیە
پەرلەمانی ئەوروپا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر توركیا بڵاوكردەوە. -
وەزیری بەرگری ئۆکراینا: هەموو رۆژێک ١٠٠ سەربازی ئۆکرانی دەکوژرێن
ئۆلیسکی ریزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکراینا رایگەیاند کە هەموو رۆژێک نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن و ٥٠٠ سەربازیش دەکوژرێن. -
داعش لەنیجیریا هێرشی كرد و ٢٣ كەسیان كۆشت
لەباكوری رۆژهەڵاتی نیجیریا، گروپێكی سەر بەچەتەكانی داعش ٢٣ كەس كەسەرقاڵی كۆكردێنەوەی پاشماوەكانی ئاسن"ئاسنە كۆنە" بوون، كۆشت. -
ئامینە کاکەباوە: دەبێت پشتیوانی لە هەدەپە و ڕۆژاوا بەردەوام بێت
ئامینە کاکەباوە لە پاڕڵمانی سوێد ڕایگەیاند: نابێت و ڕێگە بە ئەردۆغان بدرێت سەروەری سوێد پێشێل بکات. ئەمن و پارتیی سۆسیال دێمۆکرات هاوبیرین لەمەر پشتیوانی لە هێزە دێمۆکڕاتیکەکان لە تورکیا و ڕۆژئاوا و لە داهاتووش ئەوە بەردەوام دەبێت. -
لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کۆمەڵکوژیەک ئەنجامدرا
چەتەکانی داعش لە هەرێمی ئیتوری باکوری رۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لانیکەم ٢٠ کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد. -
بۆلغارستان، مەكدۆنیا و مۆنتەنەگرۆ كایهی ئاسمانیان بەرووی لاڤرۆڤدا داخست
بۆلغارستان (بولگاریا)، مەكدۆنیا و مۆنتەنەگرۆ كایهی ئاسمانیان بەسەر فرۆكەی وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ داخست.