کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە نەورۆزی ئامەددا ٣٣ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک ٣٣ کەسی لە ئامەد دەستگیرکرد و رێگەیان نەدا بەشداری لە نەورۆزی ئامەددا بکەن. -
نەورۆزی وان: پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە
ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی دەبەپە لە نەورۆزی وان قسەی کرد و رایگەیاند، داواکاری زیندانیان داواکاری هەموو گەلانە و رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی بە زوترین کات کۆتایی پێبێت. -
دوو منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی قڵەبانی شڕنەخ دوو منداڵ لە باخێکی پشت بارەگای سەربازی یاریان دەکرد، بەڵام لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا گیانیان لەدەستدا. -
لە نەورۆزی دەرسیم پشتگیری لە نامەی ٢٠١٣ی ئۆجالان کرا
لە دەرسیم گەل نەورۆزی پیرۆز کرد و لە ئاهەنگەکەدا خاوەنداری لە نامەی ٢٠١٣ی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا. -
دەیان هەزارکەس بەجۆشەوە نەورۆزیان لەقەندیل پیرۆزکرد و ئاهەنگەکان کۆتاییهات
ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل بە ئاهەنگگێڕان و وتنەوەی دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” بە بەشداری دەیان هەزارکەس کۆتاییهات. -
نەورۆزی گەڤەر: داواکاری زیندانیان داواکاری ئێمەیە
لە گەڤەر بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆز لە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا داواکرا کە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنججام بدرێت و پشتگیری بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندرا. -
نەپەگە: با بە ئاگری نەورۆز سەرکەوتن مسۆگەر بکەین
فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی نەپەگە جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و وتی، "بە ناوی هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان، ئێمە دەڵێین کە تا رێپێوانی رێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد نەگاتە سەرکەوتن، دەست لە تێکۆشانی بێئەمانی خۆمان هەڵناگرتن." -
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ بە ئاگر و گۆڤەند نەورۆزیان پیرۆز کرد
فەرماندەیی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ بە بۆنەى جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزباییەکی رێکسخت. -
بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز لە شرنەخ پیرۆز دەکرێت
لە شرنەخ هەزاران کەس لە گۆڕەپانی نەورۆزدا کۆبوونەتەوە و سڵاو لە بەرخودانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن. -
لە ئامەد سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپانی نەورۆزدا بوون
سەدان هەزار کەس لە ئامەد لە گۆڕەپانی نەورۆزدان، گۆشەگیریی ئیمراڵی ئیدانە دەکەن و سڵاو لە بەرخودانی زیندانیان دەکەن. لە گۆڕەپانی نەورۆزدا پەیامی "گەلی کورد کۆتایی بە ئاکەپە – مەهەپە دەهێنێت" بڵاوکرایەوە. -
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر چیای گارە ئاگری نەورۆزیان کردەوە
لە چیای گارە، کە ماوەیەک لەو پێش و لە ماوەیەکی کەمدا گورزێکی قورس لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردرا، ئاگری نەورۆز کرایەوە. -
هێزەکانی پەدەکە لە رۆژی نەورۆزدا هێرشیان کردە سەر کامپی گەریلا!
هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەى برادۆست لە هەرێمی خواکورک بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر کامپی گەریلا و لەو ناوچەیەدا خۆیان جێگیر کرد. -
پەیامی کەجەکە لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هەموو گەلی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئاکەپە و مەهەپە وەک دوو ماری سەرشانی زووحاک بەردەوامن لە خوێنڕشتنی گەلی کورد و دەبێت گەلی کوردیش وەک نەوەی کاوەی ئاسنگەر تێکۆشان بۆ تێکشکاندنی فاشیز بکات. -
ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دەستیپێکرد
ئاهنگی نەورۆز لە بناری قەندیل دەستیپێکردوە بە جۆش خرۆش بەردوامە. -
هەزاران کەس لە وان دەستە دەستە بۆ گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن
بۆ پیرۆزبایی نەورۆز لە وان، هەزاران کەس لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز رۆیشتون و رۆیشتنی هاووڵاتییان بۆ گۆڕەپانەکە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز بەردەوامیی هەیە. -
هاووڵاتییانی ئامەد بە وتنەوەى دروشم بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز خرۆشاون
هاووڵاتییانی ئامەد بە وتنەوەی دروشم بەرەو گۆڕەپانی جەژنی نەورۆز خرۆشاون. جەماوەری گەل بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی زیندانیان" دەڵێنەوە. -
تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک: پیرۆزبایی ٣٠هەمین ساڵرۆژی ڕاپەرین لەگەلانی کەرکوک دەکەین
ئەنجوومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی لە ٣٠هەمین ساڵیادی ڕاپەرینە مەزنەكەی گەلی کورد كە لە یەكەمین رۆژی نەورۆزدا شاری کەرکوک ئازاد کرا، بەو بۆنەیەوە بەیاننامەیەکی ئاراستەی خەڵکی کەرکوک کرد. -
لە برادۆست، سوپای تورک بە تەقە کردن ڕێگەی نەدا هاوڵاتیان ئاگری نەورۆز بکەنەوە
سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری برادۆست، رێگەی نەدا خەڵک ئاگری نەورۆز بکاتەوە و تەقەی لەو هاوڵاتیانەش کردووە کە ویستویانە ئاگر بکەنەوە. -
کەجەکە: چالاکیەکانی نەورۆز تا چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ پێویستە بەردەوام بن
دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە: چالاکیەکان کە لە نەورۆزدا گەیشتووەتە لوتکە پێویستە تا چاوپێکەوتنی رووبەروو لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بن. تا چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران ئەنجام نەدرێت پێویستە کەس لە ماڵەوە نەبێت. -
لە هەولێر و کۆیە ئاگری نەورۆز پیرۆزکرا
بەبۆنەی هاتنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر ئاگری نەورۆز بەبێ هیچ ئاهەنگێک کرایەوە و لە کۆیەش بە کۆمەڵ پێشوازی لە نەورۆز کرا. -
لە کەرکوک بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە
سەرەڕای قەدەغەی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، چالاکوانانی مەدەنی بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و جەژنی سەری ساڵی کوردیان پیرۆز کرد. -
گەل ڕویان لە قەندیل کردوە بۆ پێرۆزبای ئاهنگی نەورۆز
ئامادەکاریەکانی ئاهنگی نەورۆز کۆتای پێهاتوە ژمارەێکی زۆر لە هاوڵاتیان ڕویان لە قەندیل کردوە بۆ پێرۆزبایی. -
'بە بڵێسەی ئاگری نەورۆز دڵی داگیرکەران دەسووتێنین'
لە چیاکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەواتا نەورۆز پیرۆز دەکرێت. ئاگری کاوەی ئاسنگەر لە چیا سەرکەشەکاندا بلێسە دەسێنێت و ئەم ئاگرە دڵی فاشیزم دەسووتێنێت. گەریلاکانی یەژاستار پەیامیان بۆ نەورۆزدا. -
ئامە بۆ نەورۆز ئامادەیە
محەمەد بەکر هاوسەرۆکی دەبەپە لە ئامەد رایگەیاند، "بۆ ٢١ی ئادار هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون و رێوشوێنگیراونەتەبەر. داوا لە گەلەکەمان دەکەم، بە جلوبەرگی کوردی و جەماوەری و بە کۆدی (HES) و کەمامەوە بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بکەن". -
سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان: سکاڵا بۆ داخستنی هەدەپە سیاسییە
سینان چیفت یورەک سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە / KKP) رایگەیاند، بۆ کورد گۆڕەپانی سیاسەت تەنها پەرلەمان نییە، گەرچی پەرلەمان بەرەیەکی گرنگە و دەبێت دەستبەرداری نەبین، بەڵام ئەگەر هیچ رێگایەک نەما شوێنی سیاسەتی کورد شەقەکانی ئامەد و شارەکانی ترە.