ژنان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەژە بە رێورەسمێک نەورۆزی پیرۆز کرد
هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) بە رێوڕەسمێک نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
کەژەکە سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئێرانی بەرامبەر بە ژنان شەرمەزارکرد
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی ئێران بۆ ئەوەی ژنانی گەنج سەرکوت بکات، بیانترسێنێت، لە خوێندنگەکان دووریان بخاتەوە و لە ماڵەوە ڕایانبگرێت، ڕووداوەکانی ژەهراویکردنی ڕێکخستووە ... -
ژنێک لە ئامەد بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە ناوچەی فارقینی ئامەد ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی فاتمەگوڵ سابروک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا. -
بۆ بەرزڕاگرتنی ٨ی مارس، ڕەژاک لە کەرکوک ژمارەیەک چالاکی ئەنجامدا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی ٨ی مارس کە دەکاتە رۆژی جیهانی ژنان ژمارەیەک چالاکی ئەنجامدا بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو رۆژە. -
ئەرزینجان: داوا دەکەین هەموان بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا بکەن -١-
ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان: ئەمساڵ بە هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین' پێشوازی لە ساڵەکە دەکەین. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن. -
لە لینز ژنان رێپێوان و پانێلیان سازکرد
لە لینز لە چوارجێوەی رێورەسمەکانی ٨ی ئاداردا رێپێوان و پانێل سازکران. لە چالاکیەکاندا سڵاو لە پاڕادیگمای ژنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان کرا و ئاماژە بە گرنگی بەرێکخستنکردن درا. -
ژنانی دێرسیم: لێپرسینەوە لەو کارەساتە دەکەین
ژنان بە پێشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دێرسیم لە شەقامی هونەر کۆبوونەوە و بەرەو مەیدانی سەید ڕەزا بەڕێکەوتن و وتیان: "ئێمە بۆ ژیانێکی یەکسان و ئازاد بە پشتیوانیی یەکتر برینەکانمان ساڕێژ دەکەین. ئێمەی ژنان بەڵێن دەدەین، کە لێپرسینەوە لەو کارەساتە بکەین". -
سەدان ژن لە لەندەن ۸مارسیان بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' پیرۆز کرد
ژنان بە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشیان پیرۆز کرد. سیاسەتە دژە ژنییەکانی ئێران و تورکیایان ئیدانە کرد و داوای ئازادییان بۆ زەینەب جەلالیان کرد. -
لە شەنگال ژنانی ئێزدی و عەرەب ٨ی مارسیان پیرۆزکرد
ژنانی ئێزدی و عەرەب بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێشەوە ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ڕێکخست. -
ژنانی عەفرین و شەهبا بۆ ٨ی مارس ڕێپێوانیان ئەنجامدا
هەزاران ژنی عەفرین و شەهبا لە ناوچەی شەهبا بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێشەوە ڕێپێوانێکیان ڕێکخست. -
لە کەرکوک بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە گفتوگۆیەکی کراوە بەڕیوەچوو
لە کەرکوک بە بەشداری دەیان ژنانی سەرکردە لە بوارەکانی ژنان، بۆ تاوتوێ ردنی مافەکان ژنان دانیشتنێکی گفتوگۆ سازکرا. -
لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی مارس پیرۆز کرا
سەرباری گوشاری دەسەڵات و زاڵبوونی کەشی توندی ئەمنی، ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی جیاجیا بە بۆنەی رۆژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان مەراسیمیان سازکرد. -
ژنێک لە ئێلیح کوژرا
لە شاری ئێلیحی باکووری کوردستان ژنێک کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. -
'لانیکەم ٦٦ ژن لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا کوژراون و نزیکەی ٤ هەزار ژنیش دەستگیرکراون'
بەپێی ئامارێکی چالاكوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لە ماوەی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، لانیكەم ٦٦ ژن كوژراون و نزیكەی چوار هەزار ژنیش دەستگیركراون، هەربەپێی ئامارەکە ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنانیش لە یەک ساڵدا گەیشتووە ٥٠ کەس. -
یەپەسە-ژن ساڵیادی خۆی و ٨ی مارسی پیرۆزکرد
یەپەسە-ژن حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی و ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش پیرۆز کرد. -
'ژنان بیری ئازادی خۆیان و خۆبوون و سروشتیبوونی خۆیان لە چیاکان وەردەگرن'
شەڕڤانانی هەپەژە ڕایانگەیاند، کۆمەڵگە شوێنی ژنان نییە، بەڵکو چیا ئازادەکان شوێنی ژنانە. پاڵپشت و پاراستنی ئێمە شاخە ئازادە کانی کوردستانە. -
یەکێتیی ئەوروپا بە بۆنەی ٨ی مارسەوە بڕیاری لە دژی ٦ وڵات دەرکرد
یەکێتیی ئەوروپا بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانەوە بڕیاری لە دژی ٨ وڵات دەرکرد، کە ئەفغانستان، ئێران و ڕوسیایان لە ناودایە. -
ژنانی ئەفغانی لە دوسلدۆرف گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا
ژنانی ئەفغانی بۆ هاوبەشی و هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەکانی ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دوسلدۆرف چالاکییان ئەنجامدا. -
پاژک: ئافرێنەرانی تێکۆشانی ئازادی ژن پێودانگی ئێمەن بۆ سەرکەوتن
پاژک باسی لەوەکرد، ئاڵای تێکۆشانی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە بە دەستی ژنەوە دەشەکێتەوە، دەبێتە بناغەی سەرەکی ئازادی ژن و کۆمەڵگا و رایگەیاند: "ئێمە بەردەوام ئافرێنەرانی تێکۆشانی ئازادی ژن دەکەینە پێودانگی خۆمان بۆ سەرکەوتن". -
سەمەژێ ٨ی مارسی پیرۆز کرد
"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن و ئازادیی ژنان مسۆگەر دەبێت. بە تێکۆشانی ژنان، بەرەو ژیانێکی یەکسان و ئاشتییانەوە دەڕۆین. وەرن پێکەوە بۆ ٨ی مارس بڕژێینە مەیدانەکان و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دەنگی خۆت بەرز بکەرەوە". -
دەوڵەتی تورک دەیەوێت ناوەندەکانی هاوکاریکردنی بومەلەرزە لێدراوەکان دابخات
لە هاتای دوای داخستنی پارکی سەڤگی، دەیانەوێت ناوەندەکانی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزەکە لە سەرین یۆڵ-یش دابخەن. ئەندامانی پشتیوانیی مۆر وتیان: "هەتا دروستکردنی شارە ئازادەکان لە تێکۆشانەکەمان بەردەوام دەبین". -
یەژا ستار: سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ژن
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند: "لە هەموو هەلومەرجێکدا دەبینە دەنگی گەلەکەمان، بەرخودانی ژن، ژیان، ئازادی دەگەیەنینە سەرکەوتن. بە تێکۆشان سەردەکەوین و سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ژن". -
دایکی ئاشتی شیرین ئونات کۆچی دوایی کرد
حاجی شیرین ئونات ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا. -
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ژنان: لانیکەم ٥ ژن دەستگیرکران
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ژنانی کەجەدپە و ئەنجومەنی ژنان کە لە ئەنقەرە بە دروشمی ' حکومەت دەست لەکاربکێشەرەوە' چالاکیان ئەنجامدابوو. -
زوڵێخا گوڵوم: چادر بۆ ژنان دروست دەکەین
زوڵێخا گوڵوم پەرلەمانتاری هەدەپە وتی، پێویستە کێشەکانی ئەو ژنانە، کە لە چادرشارەکاندا دەژین، لە چەندین ڕوو و لایەنەوە چارەسەر بکرێن. گوڵوم وتیشی: ژنان توندوتیژیی پیاوانیان ڕووبەڕوو کراوەتەوە و پێویستە بە زووترین کات سەلامەتی ژنان دابین بکرێت.