ژنان
دوایین ھەواڵ
-
"خۆزگە چیای شەنگال زمانی هەبوایە و باسی قارەمانێتی کچانی ئێزدی بکردایە"
لە پانێڵی دووەمی کۆنفرانسی "ژنانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال"، فەلەکناس ئۆجا گوتی: "خۆزگە چیای شەنگال زمانی هەبایە باسی قارەمانییەکانی کچ و کوڕانی ئیزدی کردبا کە چۆن لەبەرامبەر هەموو فەرمانەکان بەرخودانیان کردووە". -
"ژنان کولتوور و ئایین و بڕوا بۆ نەوەکان دەگوازنەوە"
پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی "ژنانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال" بەردەوامە و لە پانێەکانداباس لە ڕۆڵی ژنان لەناو گەل و پێکهاتە و باوەڕیە دێرینەکان کرا. -
سلێمانی، کۆنفرانسی ژنانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەستیپێکرد
لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی "ژنانی سەربە ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان، لەیادی کۆمەڵکوژی شەنگال" دەستیپێکرد و تیایدا جەخت لە پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکان کرایەوە. -
تاژێ ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنفرانسێک لە سلێمانی
لە ١٢ ی ئاب، لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤، تاژێ لە سلێمانی کۆنفرانسێک دەبەستێت بە ئامادەبوونی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە پێکهاتە و باوەڕە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان. -
یەژەشە: خۆپاراستن بۆ هەموو ژنان پێویستە
یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال وەک بەدەمەوەچوونی کەمپینەکەی کەژەکە، پشتیوانی بۆ ژنانی ئەفغانستان دەربڕی و دووپاتی دەکاتەوە: "بەهێزکردنی خۆپاراستن بۆ هەموو ژنان پێویستە". -
ژنانی تۆڵەسێنەر لە سێ شارلە دژی 'فاشیستان' چالاکیان ئەنجام دا
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر ڕایگەیاند، "لە ئایدن، ئانتالیا و ساکاریا، کارگەیەک و ٢ ئۆتۆمبێلی بیناسازی، کە لە زیان گەیاندن بە سروشت بەکاردەھێنرێن، ھەروەھا دوکانێکی مۆبیلیاتی سەر بە ڕەگەزپەرستانمان سووتاند". -
لە شەهبا بۆ پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و ئەفغان ڕێپێوان کرا
کۆنگرەی ستار و یەکێتی ژنانی ئێزدی لە عەفرین بۆ پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و عەفرین بە درووشمی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" لە شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا. -
کەژار لە کۆڵن کۆنفرانس دەبەستێت
تەڤگەری ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە کەمپینەکەی کەژەکە بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی و ئەفغانی، ڕۆژی شەممە لە کۆڵن کۆنفرانسێک دەبەستێت. -
جەنگاوەرانی کەبەدەھە لە ئەدەنە چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەڤدا سەرینیەل-ی کەبەدەھە، لە شاری ئەدەنە چالاکییەکیان بۆ بەرزڕاگرتی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ) ئەنجامدا و لە سەیھانیش ئاگریان لە کارگەیەک بەردرا. -
لە سلێمانی ژنێکی گەنج کوژرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، بە چەقۆ هێرشکرایە سەر ژنێکی گەنج. پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، گیانی سپارد. -
تەرمی ژنێک لە ڕحا دۆزرایەوە
لە ناوچەی خەلیلییەی ناوەندی ڕحا لە کەناڵی ئاودانی (DSÎ) ، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە. -
ژنانی فەرەنسا سڵاو لە کەمپینەکەی کەژەکە دەکەن
کەژەکە بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی و ئەفغان دوو چالاکییان ڕێکخست. ژنانی فەرەنسا سڵاویان لە کەمپینەکە کرد و گوتیان: "وەڵامی ئێمە دژی هێرشەکان، بریتییە لە پشتیوانی و ڕێکخستنی ژنان بە گۆشەنیگایەکی ئەنتەرناسیۆنالیست". -
مانگی ڕابردوودا لە تورکیا لانیکەم ٢٦ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران
بە گوێرەی ئامارێک، لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، لانیکەم ٢٦ ژن و ٢ منداڵ لە تورکیا و باکووری کوردستان کوژراون. ٩ ژن و ٤ منداڵیش بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
لە ڕحا ژنێک کوژرا
لە ناوچەی سێوەرەگی سەر بە ڕحا، ژنێک لەلایەن ھاوسەری پێشوویەوە کوژرا. -
کۆڕبەندێک بۆ پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان لە شاری ڕەقە بەڕێوەدەچێت
کۆڕبەندی پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان بە دروشمی "ئێمە لە دژی جینۆسایدی ژنان، ژیانێکی ئازاد دەئافرێنین" لە شاری ڕەقە بەڕێوەدەچێت. -
یەپەژە: ئادار جودی شەهیدبوو
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رایگەیاند ئادار جودی کە لە ٢٧ی تەمووزدا بە هۆی رووداوێکەوە بریندارببوو، شەهیدبووە. -
لەئێران ئەو ژنانەی سەرپۆشی زۆرەملێ ڕەتدەکەنەوە، وەک سزا چارەسەری دەروونییان بەسەردا دەسەپێنرێت
بەرپرسانی دەسەڵاتی داوەری ئێران، وەک سزا چارەسەری دەروونی بەسەر ئەو ژنانەدا دەسەپێنن، کە ڕەچاوی پێوەرەکانی دەسەڵات بۆ حیجاب ناکەن. -
نادا پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینەکەی کەژەکە ڕاگەیاند
هاوپەیمانی دیموکراتیکی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (نادا) ڕایگەیاند، کە پشتیوانی لە کەمپینەکەی کەژەکە دەکەن، کە لەپێناو پاڵپشتی لە ژنانی ئێزدی و ئەفغانستانی دەستیپێکردووە. -
ژنانی کەرکوک، لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد خۆیان پەروەردە کرد
خولێکی پەروەردەی تایبەت بە هزر و فەلسەفەی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە لەلایەن رێکخراوی (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات. -
کەجەدەپە: لە مانگی تەمووزدا لە تورکیا پیاوان ٢٥ ژنیان کوشتووە
کەجەدەپە رایگەیاند کە لە مانگی تەمووزدا ٢٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٩ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە. -
لە سودان ٨٧ حاڵەتی توندوتیژی سێکسی تۆمارکراوە
یەکەی بەگژاچوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و مناڵان لە سودان، ٨٧ حاڵەتی توندوتیژی لە وڵاتەکەدا تۆمارکردووە و ڕفاندن و چەوسانەوەی ژنانی سودان دەچوێنێت بە کارەکانی داعش بەرامبەر ژنانی ئێزیدی لە عێراق. -
فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنان توندتر دەبێتەوە
ڕژێمی ئێران فشارەکانی بۆ سەر ژنان توندتر دەکاتەوە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ سزای پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەستی پێ کردۆتەوە. -
ڕەژاک: ژنانی ئێزدی نموونەی بەرخۆدان و ژنی ئازادن
ڕەژاک بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی شەنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیدا باسی لەوەکردووە، "ژنانی ئێزدی نموونەی بەرخودان و خۆڕاگرین و توانیان ببنە نموونەی ژنی ئازاد". -
کەژار: بە پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی پلانی تاریکپەرستان پوچەڵکرایەوە
کەژار وێڕای بیرهێنانەوەی یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی شەنگال، رایگەیاند، بە ئیرادەبوونی کۆمەڵگای ئێزدی، لەرێگەی پێشەنگایەتی ژنانەوە پلانی تاریکپەرستان و دەسەڵاتدارانی پوچەڵکردەوە. -
یەپەژە بانگەواز دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ژنانی شەنگالی و ئەفغانی
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، بە ڕاگەیاندراوێک پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی شەنگالی و ئەفغانی دووپات کردەوە.